جيهان

"ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ کشانەوەی سەرجەم ھێزەکانی لە سووریا"

ڕۆژنامەکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە ئەمریکا ئامادەکاریی دەکات تا لە میانی دوو ھەفتەی داھاتوودا، سەرجەم ھێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە کە ژمارەیان ھەزار سەربازن.

Hakan Çopur, Mahmut Nabi  | 19.02.2026 - نوێکردنەوە : 19.02.2026
"ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ کشانەوەی سەرجەم ھێزەکانی لە سووریا"

Washington DC

واشنتۆن ــ AA

ڕۆژنامەکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە ئەمریکا ئامادەکاریی دەکات، بۆ ئەوەی سەرجەم ھێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە.

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە سێ بەرپرسی ئەمریکای گواستووەتەوە کە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ئامادەکاریی دەکات تا لە میانی دوو ھەفتەی داھاتوودا، سەرجەم ھێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە کە ژمارەیان ھەزار سەربازن.

لەگەڵ تەواوبوونی پڕۆسەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، ئەوە بوونی سەربازیی واشنتۆن لە سووریا کۆتایی پێ دێت کە ماوەی ١٠ ساڵە بەردەوامە.

بە گوتەی بەرپرسەکانی ئەمریکا، لەئێستادا پڕۆسەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەکانی تەنەف و شەدادی لە سووریا کۆتایی ھاتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın