عێراق

عێراق.. کوژرانی ژمارەیەک تیرۆریستی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین

- لە ئاکامی بۆرودمانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین کوژران.

Zana Natık Kerem   | 13.04.2021
عێراق.. کوژرانی ژمارەیەک تیرۆریستی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین

Arbil

ھەولێر ــ AA

لە ئاکامی بۆرودمانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین کوژران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی (F-16)ی عێراق لە میانی ئەنجامدانی چوار ھێرشدا، ژمارەیەک حەشارگەی داعشیان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین بۆردومانکردووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، وێرای خاپوورکردنی چەند حەشارگەیەک، ھەروەھا ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژراون.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın