عێراق

عێراق.. جێبەجێکردنی ٣٤٠ سزای لەسێدارەدانی تاوانبارانی تیرۆر پەسەندکران

- سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، جێبەجێکردنی ٣٤٠ سزای لەسێدارەدانی بەسەر تاوانبارانی تیرۆردا، پەسەندکرد.

Zana Natık Kerem  | 24.01.2021 - نوێکردنەوە : 25.01.2021
عێراق.. جێبەجێکردنی ٣٤٠ سزای لەسێدارەدانی تاوانبارانی تیرۆر پەسەندکران

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، جێبەجێکردنی ٣٤٠ سزای لەسێدارەدانی بەسەر تاوانبارانی تیرۆردا، پەسەند کرد.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە دوو رۆژ لەمەوبەر دوو کردەوەی خۆکوژیی لە گۆڕەپانی تەیەڕان ناوەڕاستی بەغدا روویاندا و بەھۆیە ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ی دیکە برینداربوون.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە سەرۆکایەتی کۆمار، جێبەجێکردنی ٣٤٠ سزای لەسێدارەدانی بەسەر تاوانبارانی تیرۆردا پەسەندکردووە.

سەرچاوەکە کە ناوی خۆی ئاشکرانەکردووە ئاماژەی بەوەیشداوە، ٣٤٠ دۆسیەی تاوانی تیرۆر رەوانە سەرۆکایەتی کۆمار کراون کە وردبینی ورد لە رووی دەستووریی و یاساییەوە بۆ ئەو دۆسیانە کراون بە تایبەتش لەوەی نەتواندرێت سوود لە تانەلێدان ببینرێت و سزادراوەکانیش یاسای لێبوردنی گشتیی ژمارە ٢٧ بۆ ساڵی ١٩٩٦ نەیانگرێتەوە و گوتی: "جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر ٣٤٠ تاوانباری تیرۆردا لە لایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە پەسەندکراوە".

بە گوتەی سەرچاوەکە لە ماوەکانی داھاتوودا، ئەو ٣٤٠ سزا لەسێدارەدانانە لە لایەن وەزارەتی دادوە جێبەجێ دەکرێن.

لە عێراق تیرۆریستانی داعش بەپێی ماددەی چوار لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دادگایی دەکرێن کە لە ماددەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، ھەر کەسێک کردەی تیرۆریستی ئەنجام بدات یان بەشدار بێت، ئەوە لەسێدارەدەدرێت.

دەسەڵاتدارانی عێراق لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، سزای لەسێدارەدانیان بەسەر ٢١ تاوانباری تیرۆردا جێبەجێ کردبوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın