سەردانی شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق بۆ هەولێر
شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق، بەسەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە، گەیشتە هەولێر.
Arbil
هەولێر - AA
شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق، بەسەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە، گەیشتە هەولێر.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق پشت بەستن بە راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بڵاوی کردەوە، شاندەکە پێکهاتووە لە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریق روکن عەبدولئەمیر شممەری و جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و فەرماندەی ھێزەکانی وشکانیی و بەڕێوەبەری ھەواڵگریی سەربازیی و ژمارەیەک لە فەرماندەی ئەمنی.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە شاندەکە کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەرکانی پێشمەرگە ئەنجام دەدات بەمەبەستی هەماهەنگیی لەنێوان یەکە ئەمنییەکانی فیدراڵی و پێشمەرگە و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگریی.
هاوکات هەماهەنگیی هاوبەش لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربووەوەی داعش و چەند پرسێکی دیکەی پەیوەندیدار بەهەردوولا تاوتوێ دەکەن.
دوێنێ دووشەممە، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزیری پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ فه‌رمانده‌ی نوێی نووسینگەی هه‌ماهه‌نگیی هاوپه‌یمانان له عێراق، جه‌نه‌ڕاڵ دۆسێچ ئاماژەی بەوەدابوو کە خوازیارن هه‌میشه و به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقدا هه‌بێت و لەبارەی سەردانی ئەم شاندە باڵایەی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بۆ هەولێر، شۆڕشئیسماعیل ئاشکرای کردبوو کە لە کۆبوونەوەی شاندەکەی وەزارەتی بەرگریی عێراق لەگەڵ وه‌زارەتی پێشمەرگە دوایین هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كانی پێكهێنان و ئهرکبینینی هه‌ردوو لیوای هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه تاوتوێ دەکرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن