عێراق

سوپای عێراق: "٥٠٠ سەربازی ئەمریکا لە عێراق دەکشێندرێنەوە"

گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی: "بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە لەچوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیجی لە نێوان بەغدا و واشنتۆن کراوە، وەک یەکەم کاروان، ٥٠٠ سەربازی ئەمریکا لە عێراق، دەکشێندرێنەوە".

Zana Natık Kerem  | 21.11.2020 - نوێکردنەوە : 24.11.2020
سوپای عێراق: "٥٠٠ سەربازی ئەمریکا لە عێراق دەکشێندرێنەوە"

Baghdad

ھەولێر ــ AA

گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی رایگەیاند، بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە لەچوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیجی لە نێوان بەغدا و واشنتۆن کراوە، وەک یەکەم کاروان، ٥٠٠ سەربازی ئەمریکا لە عێراق، دەکشێندرێنەوە.

لیوا تەحسین خەفاجی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، وەک پێشتر راگەیەندراوە بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە لەچوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیجی لە نێوان بەغدا و واشنتۆن کراوە، یەکەم کاروانی ھێزەکانی ئەمریکا کە ژمارەیان، ٥٠٠ سەربازە لە عێراق، دەکشێندرێنەوە.

گوتیشی: "ئەو ھێزانەی ئەمریکا کە لە عێراق دەمێننەوە، ئەرکیان تەنھا تایبەت دەبێت بە راوێژکردن و پێشکەشکردنی پاڵپشتی بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق".

گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی باسی لەوەشکردووە کە لە ماوەیەکی نزیکدا، ئەو ٥٠٠ سەربازەی ئەمریکا، عێراق جێدەھێڵن و دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

ئەمەیش لە کاتێدا رۆژی چوارشەممەی رابردوو وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن رایگەیاندبوو کە ئەمریکا ھەنگاوەکانی سەبارەت بە کەمکردنەوەی ھێزەکانی لە عێراق دەست پێکردووە و بۆ ئەو مەبەستەیش، ٥٠٠ سەربازی خۆی لە عێراق دەکشێنێتەوە.

فوئاد حوسێن ئەوەشی ئاشکراکردبوو کە ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق بۆ دوو ھەزار و ٥٠٠ سەرباز کەم دەکرێتەوە و راشیگەیاندبوو کە حکوومەتی عێرا قلە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا لە بواری ھەواڵگریی و راوێژکاری سەربازیی و مەشقکردن بە ھێزەکانی عێراق بەردەوام دەبێت.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت، چەند رۆژێک لەمەوبەری راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، رۆبێرت ئۆبراین ئاشکرایکردبوو کە پنتاگۆن رایگەیاندووە ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و عێراق تا ١٥ی کانوونی دووەم بۆ دوو ھەزار و ٥٠٠ سەرباز کەم دەکرێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın