دەستگیرکردنی سێ تیرۆریست لە عێراق

Arbil
هەولێر - AA
دەزگای هەواڵگریی سەربازیی عێراق دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی دەزگای هەواڵگریی سەربازیی عێراق کە لە ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئەو وڵاتە بڵاوکراوەتەوە، لەسەر بنەمای زانیاری ورد و لە ئۆپەراسیۆنێکی هەماهەنگدا لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار، توانراوە دوو تیرۆریست کە یەکێکیان ژنێکە، دەستگیر بکەن.
دەزگاکە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەو تیرۆریستانە لە چوارچێوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بڕیاری دەستبەسەرکردنیان هەبووە و ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری کراون.
ئاماژەی بەوەشداوە کە بەردەوام دەبن لەسەر هەواڵەکانیان بۆ دابینکردنی ئاسایشی وڵات و ئارامی هاووڵاتیان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن