دادگای باڵای فیدراڵیی سێ سکاڵای لەبارەی ھەرێمى کوردستان-عێراق ڕەتکردەوە
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سێ سکاڵای ڕەتکردەوە کە لەبارەی دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم و پرۆژەی ڕۆناکی "کارەبای ٢٤ کاتژمێری"، تۆمار کرابوون.

Arbil
ھەولێر ــ AA
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سێ سکاڵای ڕەتکردەوە کە لەبارەی دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم و پرۆژەی ڕۆناکی "کارەبای ٢٤ کاتژمێری"، تۆمار کرابوون.
ئەمڕۆ دووشەممە، دانیشتینی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ بڕیاردان لە بارەی سێ سکاڵا کە تایبەت لەبارەی دواکەوتنی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی و پرۆژەی ڕۆناکی "کارەبای ٢٤ کاتژمێری"، تۆمار کرابوون ، ئەنجامدرا.
ماڵپەڕی فەرمی دادگای باڵای فیدراڵیی بڵاوی کردەوە کە لە میانی دانیشتنەکەدا، سکاڵاکان ڕەت کراوەنەتەوە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی سکاڵاکان لە پسپۆڕی و تایبەتمەندی دادگا نییە.
پێشتر دوو سکاڵا لەلایەن ژمارەیەک فەرمانبەری ھەرێمی کوردستان لەسەر سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و وەزیری داراییی عێراق، تەیف سامی تۆمارکرابوون کە تیایدا سکاڵاکاران داوایان لە دادگای باڵای فیدراڵیی کردبوو، لەوەی بڕیار بدات کە وەزارەتی دارایی عێراق پابەند بکرێت بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم بەشێوەیەکی بەردەوام و مانگانە، بەبێ ئەوەی بکرێتە بەشێک لە ناکۆکییە سیاسییەکان.
ھەروەھا سکاڵاکەی دیکە پێشتر لەلایەن سەرۆکی فراکیسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سروە عەبدولواحید تۆمارکرابوو کە تیایدا ناوبراو داوای لە دادگای باڵای فیدراڵیی کردبوو کە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە " پڕۆژەی رووناکی "کارەبای ٢٤ کاتژمێری"، ھەڵبوەشێنێتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن