Zana Natık Kerem
29 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2025
هەولێر ــ AA
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە سەركردەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی جەڵتەی دڵ لێیداوە و گواستراوەتە بۆ نەخۆشخانە، دواتر سەرکۆماری عێراق عەبدوللەتیف ڕەشید بە مەبەستی هەواڵپرسینی مالیکی، سەردانی نەخۆشخانەکەی کرد.
نەخۆشخانەکەی نوری مالکیی لێ خەوێندراوە، تایبەتە بە نەخۆشییەکانی دڵ و، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ناوبراو دوای تێکچوونی باری تەندروستی گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی دڵ و لەوێ نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام دراوە و بەهۆی خراپی حاڵەتەکەیەوە، سەرکۆماری عێراق عەبدوللەتیف ڕەشید بەپەلە گەیشتووەتە نەخۆشخانەکە و لە نزیکەوە چاودێری تەندروستی نوری مالکی کردووە، بەڵام نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەركردەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕەتی دەکاتەوە سەرکردەکەیان تووشی جەڵتەی دڵ بووبێت و جەختیان لەوە کردووەتەوە ناوبراو بۆ پشکنینێکی ئاسایی سەردانی نەخۆشخانەی کردووە.
ئەمڕۆ لە میدیاكان دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە نوری مالیكی تووشی جەڵتەی دڵ بووە و بەهۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە دڵ کراوە لە بەغدا.
هەر بەپێی زانیارییەكان لە نەخۆشخانەكە، نەشتەرگەریی بۆ نوری مالیكی ئەنجامدراوە.
هاوكات نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەركردەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی لە ڕاگەیاندراوێكدا ڕەتی كردەوە كە سەركردەكەیان تووشی جەڵتەی دڵ بووبێت و ڕایگەیاند كە نوری مالیكی بۆ ئەنجامدانی پكشنینی پزیشكی، سەردانی نەخۆشخانەی ئیبن بەتاڕ-ی لە بەغدا کردووە.
باسی لەوەش كردووە كە نوری مالیكی مانگانە ئەو پشکنینانە ئەنجام دەدات.