سوودانی: "ھێرشەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێم و فڕۆکەخانەی کەرکووک و پاڵاوگەی بێجی کردەیەکی تیرۆریستین"
محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند کەھێرشەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان و فڕۆکەخانەی کەرکووک و پاڵاوگەی بێجی کردەیەکی تیرۆریستین، چونکە ئابووری نیشتمانیی و ھەوڵەکانی حکوومەتیان بۆ دابینکردنی کەشێکی سەرنجڕاکێش بۆ بازرگانی کردووەتە ئامانج.

Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ئەو ھێرشانەی کە لە ماوەکانی ڕابردوودا بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرانە سەر کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان و فڕۆکەخانەی کەرکووک و پاڵاوگەی بێجی، بە کردەیەکی تیرۆریستی لەقەڵەم داوە و ڕایگەیاند کە ئەو ھێرشانە، ئابووری نیشتمانیی و ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراقیان، بۆ دابینکردنی کەشێکی سەرنجڕاکێش بۆ بازرگانی کردووەتە ئامانج.
گوتیشی: "ھێرشەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان و فڕۆکەخانەی کەرکووک و پاڵاوگەی بێجی کردەیەکی تیرۆریستییە و ئابووری نیشتمانی و ھەوڵەکانی حکوومەت بۆ دابینکردنی کەشێکی سەرنجڕاکێش بۆ بازرگانی دەکاتە ئامانج".
محەمەد شیاع سوودانی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵیی ئەسۆشەییتد پرێس (AP) ئاماژەی بەوەدا کە کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بەشێکە لە سیاسەتی حکوومەت و پایەیەکی بنەڕەتییە بۆ بەردەوامی ئاسایش و سەقامگیریی لە عێراق و گوتی: "ھیچ پاساوێک نییە، بۆ ئەوەی ھیچ لایەنێک لە عێراق لە ژێر ڕۆشنایی دۆخی ئەمنی سەقامگیردا، چەک ھەڵبگرێت".
گوتیشی: "لە ماوەکانی ڕابردوودا، گفتوگۆیەکی جیددی و بەرپرسیارانەمان لەگەڵ دۆستەکانمان لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدا و گەیشتینە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییھێنان بە ئەرکی ھاوپەیمانی لە ئەیلوولی ٢٠٢٦".
ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ئەو ھێرشانەی کە لە ماوەکانی ڕابردوودا بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرانە سەر کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان و فڕۆکەخانەی کەرکووک و پاڵاوگەی بێجی، بە کردەیەکی تیرۆریستی لەقەڵەم داوە و ڕایگەیاند کە ئەو ھێرشانە، ئابووری نیشتمانیی و ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراقیان، بۆ دابینکردنی کەشێکی سەرنجڕاکێش بۆ بازرگانی کردووەتە ئامانج.
محەمەد شیاع سوودانی سەبارەت بە یاسای حەشدی شەعبی، گوتی: "یاسای ھێزەکانی حەشدی شەعبی دەچێتە چوارچێوەی چاکسازی ئاسایشی دامەزراوەییەوە کە حکوومەت پەسەندی کردووە و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی بونیادنانی دامەزراوە ئەمنییەکان دەکات".
سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە دۆخی سووریا، گوتی: "ئاسایش و سەقامگیریی سووریا بۆ عێراق گرنگە و، بە پەرۆشین لەسەر ئەوەی گەلی سووریا لە ئاسایش و سەقامگیرییدا بن و پڕۆسەیەکی سیاسیان ھەبێت بۆ ئەوەی ھەموو پێکھاتەکان لەخۆ بگرێت".
گوتیشی: "پێویستە ھەڵوێستێکی ڕوون ھەبێت بەرامبەر بە تیرۆر، توندوتیژی و ڕق و کینە، ئەوەی ھەندێک لە گرووپەکان لە سووریا کردوویانە، ترسناکە و جێگای داخە، ئەو تیرۆرەمان بە بیردەھێنێتەوە کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە عێراق ڕووی داوە".
محەمەد شیاع سوودانی ڕاشیگەیاند: "دابەشکردنی سووریا ڕەتدەکەینەوە، ھەروەھا لە لووتکەی عەرەبی کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، دەستپێشخەرییەکمان پێشکەش کرد بۆ ئەوەی دیالۆگێکی نیشتمانیی لەنێوان پێکھاتەکانی گەلی سووریا ئەنجام بدرێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن