عێراق

خاوەن چێشتخانە و قاوەخانەکان لە عێراق ناڕازین لە بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ

- لە پارێزگای دیوانییە باشووری عێراق، خاوەنی دەیان چێشتخانە و قاوەخانە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و لەمیانیدا، ناڕەزایەتییان دژبە بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سەرتاسەری وڵات دەربڕی.

31.05.2020 - نوێکردنەوە : 31.05.2020
خاوەن چێشتخانە و قاوەخانەکان لە عێراق ناڕازین لە بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ

Iraq

بەغدا - AA

لە پارێزگای دیوانییە باشووری عێراق، خاوەنی دەیان چێشتخانە و قاوەخانە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و لەمیانیدا، ناڕەزایەتییان دژبە بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سەرتاسەری وڵات دەربڕی.

دوێنێ شەممە لیژنەی باڵای سەلامەتی نیشتمانی عێراق کە سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی سەرۆکایەتی دەکات، قەدەغەکردنی هاتوچۆی لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە بۆ ماوەی یەک هەفتەی دیکە درێژکردەوە.

خاوەنی دەیان چێشتخانە و قاوەخانە لە قەزای دەغارە باکووری پارێزگای دیوانییە لە دژی بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سەرتاسەری وڵات رژانە سەر شەقامەکان و داوایان کرد ئەو بڕیارە، ئەوان نەگرێتەوە.

لەوباریەەوە خاوەن چێشتخانەیەک بەناوی نەسیر جەمیل بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسەی کرد و رایگەیاند کە بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ، رێوشوێنێکی خراپە و هەڕەشەیە بۆسەر قووت و بژێوی دەیان خێزان و گوتی:

"داخستنی چێشتخانە، قاوەخانە و فرۆشگا بارزانییەکان، بێ ئەوەی یارمەتی داراییمان پێشکەش بکرێت، هیچ قبوڵکراو نییە".

نەسیر جەمیل راشیگەیاند کە خاوەنی دەیان چێشتخانە و قاوەخانە خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و لە میانیدا داوایان کردووە کە بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ نەیانگرێتەوە و گوتیشی:

"ئەگەر لایەنی پەیوەندیدار سوور بێت لەسەر ئەوەی بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ، چێشتخانە، قاوەخانەکانیش بگرێتەوە، ئەوا ناچار دەبین، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانمان فراوانتر بکەین".

حکوومەتی عێراق لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، قەدەغەکردنی هاتوچۆی لەسەرتاسەری وڵات راگەیاندووە.

تا ئێستا لە عێراق شەش هەزار و ١٧٩ كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە لەنێویاندا، سێ هەزار و ١١٠ کەس چاكبوونەتەوە و ١٩٥کەس گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın