حکوومەتی عێراق ھاوکاریی پێشکەش بە زیانلێکەوتنی لافاو لە ھەرێمی کوردستان دەکات
- سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوودانی ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆى ڕاسپارد، بۆ ئەوەی ھاوکاری و پاڵپشتی بەو ھاووڵاتییانەی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان بکەن کە بەھۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.
Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپارد، بۆ ئەوەی ھاوکاری و پاڵپشتی بەو ھاووڵاتییانەی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان بکەن کە بەھۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکان سەربە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەلایەن محەمەد شەیاع سوودانییەوە ڕاسپێردراون، بۆ ئەوەی ھاوکاری و پاڵپشتی بەو ھاووڵاتییانەی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان بکەن کە بەھۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە کە بە خێرایی بوودجەیەک بە ئامانجی دابینکردنی ھەموو پێدوایستییەکی فریاگوازری پێویست بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، تەرخان بکات، ئەمەش دوای ئەو کەشوھەوا سەختییەی کە شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی گرتووەتەوە.
دوێنێ سێشەممە، بە ھۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەخوڕەی کە لافاوی لێکەوتەوە، دوو کەس لە قەزای چەمچەماڵ و کەسێک لە شارەدێی لەیلان باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری کەرکووک، گیانیان لەدەستداوە.
