Zana Natık Kerem
02 کانوونی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2025
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید و سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی پرسی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نوری مالیکی پێشوازی کردووە لە عەبدولـلەتیف ڕەشید.
ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، دوایین پێشھاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی لە عێراق تاوتوێ کراوە.
باسی لەوەش کردەوە کە لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی پرسی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و لەوبارەیەوە ھەردوولا جەختیان کردووەتەوە لەسەر گرنگی بەھێزکردنی ھەوڵە نیشتمانییەکان و گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان بە ئامانجی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.