
Istanbul
ئیستانبوڵ- AA بیلگای دومان*
ئایەتوڵڵا محەمەد سەعید حەکیم کە یەکێک بوو لە چوار مەرجەعە سەرەکییەکەی شیعە لە عێراق، بەهۆی جەڵدەی دڵەوە لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لە شاری نەجەف باشووری ئەو وڵاتە، کۆچی دوایی کرد.
کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا محەمەد سەعید حەکیم، چ لە عێراق و چ لە جیهانی شیعەدا، بۆشاییەکی گەورەی مەزهەبی و کۆمەڵایەتیی دروست کرد و جارێکی دیکەش مشتومڕەکانی تایبەت بە سیستماتیکی شیعەگەرایی هێنا نێو رۆژەڤەوە.
چونکە وێڕای هەموو جیاوازییەکانیان لەگەڵ مەزهەبەکانی دیکەدا، پرسەکە لەسەر مەزهەبی شیعەیە کە لەنێوان موسڵماناندا جێگای بایەخە، بەتایبەت وڵاتێکی وەک ئێران کە زۆرترین هاووڵاتی شیعە مەزهەب لەسەر ئاستی جیهان لەخۆ دەگرێت، هەژموونی خۆی لەسەر عێراق لەڕێگه‌ی کاریگەری خستنەسەر لایەنە شیعەکانەوە دروست دەکات، لەم روانگەیەشەوە شاری کوفە کە سەربە پارێزگای نەجەف-ە لە روانگەی شیعەگەرییەوە بە یەکێک لە پیرۆزترین شوێنەکانی جیهان دادەندرێت، هەروەها مەڵبەندی سەرەکی پەروەردەی شیعەگەراییش هەر دەکەوێتە پارێزگای نەجەف-ەوە، هەربۆیە بچووکترین رووداوی ناو ئەم پارێزگایە کاریگەری لەسەر تەواوی جیهانی شیعە و عێراق دەبێت و دەشێت کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا محەمەد سەعید حەکیم، ببێتە هۆی هاتنە کایەی گۆڕانکاری گرنگ چی لە عێراق و چی لە جیهانی شیعەدا.
- نەجەف و شیعەگەرایی
وشەی شیعە لەڕووی ماناوە بە واتای "شوێنکەوتە" دێت، هەربۆیە شیعەکان باوەڕیان وایە کە "ئەو کەسەی دەبێتە جێنشینی حەزرەتی محەمەد درودی خوای لەسەر بێت پێویستە لە خوێنی ئەو بێت کە بریتین لە ئەهلی بەیت". ئەوان باوەڕیان وایە کە پێویست بوو دوای کۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد درودی خوای لەسەر بێت، ئامۆزاکەی حەزرەتی عەلی کوڕی ئەبو تاڵب ببوایەتە جێ‌نشین، ئەمەش گرنگترین خاڵی جیاکاری نێوان شیعە و مەزهەبەکانی دیکەی ئیسلامە.
واته كه‌سی شیعه یان ده‌بێت به‌پێی فه‌رمانه‌كانی ئه‌و موجته‌هیده‌ی شوێنی كه‌وتووه، هه‌نگاو بنێت، یان ژیانی رۆژانه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك و له‌سه‌ر رێكارێك درێژه پێ بدات كه دڵنیا بێت له‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێی سپێردراوه، ئه‌نجامی داوه، هه‌ربۆیه له باوه‌ڕی شیعه‌بووندا گرنگیی ئێجگار زۆر به‌و كه‌سانه‌ی كه گه‌یشتوونه‌ته ئاستی فه‌توادان، ده‌درێت و ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن هه‌موو بوارێكی ژیان ئاراسته بكه‌ن.
به‌و شێوه‌یه‌ش، له‌گه‌ڵ هێنانه كایه‌ی تێگه‌یشتنی "ویلایه‌تی فه‌قیهـ" له ساڵی ١٩٧٩دا له‌لایه‌ن خومه‌ینی-یه‌وه، شیعه‌گه‌رایی له سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تیشدا، بووه هێزێكی كاریگه‌ر، هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌دا، زانایانی ئایینی له پێكهاته‌ی به‌ڕێوه‌بردندا چوونه پێگه‌ی هێزی ترۆپكی ده‌سه‌ڵات و بوونه بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی، به‌ڵام ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ بوونی به شێوازێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له ئێران، له‌نێو شیعه‌شدا بووه هۆی جیابوونه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا و به‌گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن حزبی به‌عسه‌وه له عێراق و دواتریش جه‌نگی عێراق-ئێران له‌نێوان ساڵانی ١٩٨٠-١٩٨٨دا، شیعه‌كانی عێراق كه‌وتنه ژێر فشاری ده‌سه‌ڵاته‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا، سه‌رده‌مێكی داخران به‌نێوخۆدا له‌نێو شیعه‌كانی عێراقدا ده‌ستی پێ كرد و به‌شێكی زۆری زانا ئایینییه‌كانی شیعه له نه‌جه‌ف ناچار بوون روو له حه‌وزه‌ی عیلمی قوم له ئێران بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه حه‌وزه‌ی قوم بووه‌ته كاریگه‌رترین هێز له‌سه‌ر شیعه‌گه‌رایی و هه‌ڵه نابێت ئه‌گه‌ر بڵێین بۆ ماوه‌یه‌كی درێژیش به‌و شێوه‌یه ماوه‌ته‌وه.
به‌ڵام له‌و پێواژووه‌ی كه له‌گه‌ڵ داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ساڵی ٢٠٠٣دا ده‌ستی پێ كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شیعه‌كانی عێراق كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی وڵاته‌كه پێك ده‌هێنن چوونه پێگه‌ی هێزی به‌ڕێوه‌به‌ری وڵات، ئه‌وه ده‌بینرێت كه جارێكی دیكه حه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف كه‌وتووته‌وه سه‌ر پێی خۆی و یان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه بکەوێتەوە سەر پێی خۆی، له‌و نێوه‌نده‌شدا له‌نێوان حه‌وزه‌كانی نه‌جه‌ف و قوم-دا ركابه‌رییه‌ك جێگه‌ی باسه، به‌تایبه‌ت كه شیعه‌ی نه‌جه‌ف هه‌ڵوێستێكی نه‌ریتیی هه‌یه كه دووره له تێگه‌یشتنی "ویلایه‌تی فه‌قیهـ" (به مانای ئه‌وه‌ی كه كه‌سایه‌تی ئایینی پێویسته له سیاسه‌ت دوور بێت)، هه‌رچه‌ندیش پێشهاته‌كانی عێراق له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێت نه‌جه‌ف بخاته نێو سیاسه‌ته‌وه، مه‌رجه‌عییەتی شیعه له نه‌جه‌ف هه‌وڵ ده‌دات له سیاسه‌ت دوور بێت.
سەڕەڕای ئەمە، جوڵانەوەی باوەڕدارانی مەزھەبی شیعە بەپێی گوتارەکانی پياوە ئایینییەکان، کاریگەریی لەسەر ئیدارەی وڵات لە عێراق و پرۆسەی سیاسیی دەبێت. لە راستیدا، رۆڵی مەرجەعی نەجەف بەڕوونی لە پێواژووی پێک‌ھێنانی حکوومەت و لە خۆپیشاندانى ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠١٩دا دەرکەوت، بەھۆی ئەم کاریگەرییەوە مەرجەعی شیعە بە بەردەوامی بابەتێکی سەرەکیی رۆژەڤە.
لە عێراقدا، چوار مەرجەعی شیعەی گەورە ھەیە کە لەلایەن ھەمووان قبوڵ کراون؛ ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی کە بە گەورەترین مەرجەع لە عێراق دەبینرێت و لە ئاستی بەڕێوەبردنی حەوزەدایە، ئایەتوڵڵا محەمەد سەعید حەکیم کە هەفتەی رابردوو کۆچی دوایی کرد، ئایەتوڵڵا ئیسحاق فەییاز و ئایەتوڵڵا بەشیر نەجەفی. ئەم مەرجەعانە لەلایەن شیعەکانەوە بە "ئایەتوڵڵای عوزما" دادەنرێن، ئەوەی دەزانرێت کە بێجگە لەم چوار کەسە زیاتر لە ٢٠ زانای ئایینی دیکە ھەیە کە گەیشتوونەتە پلەی ئایەتوڵڵا، واتا ئەم کەسانە لە ئاستی فەتواداندان، بەڵام لە رووی زانیاریی، شوێنکەوتووان و ئەزموونەوە زۆر لە دوای ئەو چوار کەسەوه‌ن. لە لایەکی دیکەیشەوە حەوزەی نەجەف کە وانەی ئایینی تێدا دەخوێندرێت لەلایەن ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی-یەوە بەڕێوەدەبرێت، بەڵام ئایەتوڵڵا گەورەکانی دیکەش تیایدا دەسەڵاتیان ھەیە، سەرەڕای ئەمەش دەسەڵاتی عەلی سیستانی بایه‌خێكی گەورەی ھەیە له دەرچوونی بۆچوونەکانی حەوزەکە.
- ئایەتوڵڵای عوزما محەمەد سەعید حەکیم و مشتومڕەکانی مەرجەعییەت
قۆناغی دوای ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی کە لە عێراقدا بە گەورەترین مەرجەعی ئایینی شیعه دادەنرێت، یەکێکە لە زۆرترین ئەو بابەتانەی کە لە عێراقدا و لەنێو شیعەکاندا باسی لێوە دەکرێت، چونکە عەلی سیستانی کەسێکی بە تەمەنە و نەخۆشی درێژخایەنی ھەیە، تەنانەت لەبەر ئەو ھۆکارە زوو زوو ھەواڵی مردنی سیستانی یان شاردنەوەی مردنەکەی رۆژەڤ سەرقاڵ دەکات. لە راستیدا، ئایەتوڵڵا محەمەد سەعید حەکیم، وەک یەکێک لە گرنگترین بەربژێرەکان بۆ رابەرایەتی حەوزەی نەجەف لە دوای سیستانی باس دەکرا، چونکە ھەردوو ئایه‌توڵڵا عوزماکەی دیکە (ئیسحاق فەییاز و بەشیر نەجەفی) نەخۆشی درێژ خایەنیان ھەیە و بەڕەچەڵەک عێراقی نين و و سەید (لە نەوەی پێغەمبەر محەمەد) نیین و لە ھەمان کاتدا ئایەتوڵڵا محەمەد سەعید حەکیم لەرووی زانست و زانیاریی لە پێشتر بوو، ھەر بۆیە ئایەتوڵڵا محەمەد سەعید حەکیم، بە بەربژێرێکی گرنگی قۆناغی دوای عەلی سیستانی دادەنرا.
وێرای ئه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئایەتوڵڵا محەمەد سەعید حەکیم یه‌كێكه له ئه‌ندامانی یه‌ك له‌و دوو خانه‌واده گه‌وره‌ی زانایانی شیعه له عێراق (محەمەد باقر موحسین حه‌كیم و محەمەد باقر سه‌در)، جگه له عەلی سیستانی تاكه "سه‌ید"بوونی له‌نێو ئایه‌توڵڵاكاندا، جه‌خت كردنه‌وه‌ی به‌هێزی خانه‌واده‌ی ئایەتوڵڵا محەمەد سەعید حەکیم له‌سه‌ر ناسنامه‌ی عێراقی بوون، بووه هۆی ئه‌وه‌ی بێته پێشه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا حەکیم له ١٩٨٣ تا ١٩٩١ له‌لایه‌ن سه‌دام حسێن-ه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و وێرای ئه‌و هه‌موو گوشاره‌ی سه‌دام خستیشییه سه‌ری، قایل نه‌بوو نه‌جه‌ف جێ بهێڵێت، هۆكاری له‌و جۆره‌یش وای كردووه ئایەتوڵڵا محەمەد سەعید حەکیم لای خه‌ڵك گرنگتر بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دووری ته‌واوه‌تی ئایەتوڵڵا محەمەد سەعید حەکیم له سیاسه‌ت، گرنگیدان به ناسنامه‌ی عێراقیبوون و به‌ڕوونی وه‌ستانه‌وه دژبە ویلایه‌تی فه‌قیهـ له گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ن كه ئایەتوڵڵا محەمەد سەعید حەکیم له ئایه‌توڵڵاكانی دیكه جیا ده‌كاته‌وه، بۆیه کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا محەمەد سەعید حەکیم بۆ جیهانی شیعه و بۆ عێراقیش ده‌بێته بۆشایییه‌كی پڕنه‌كراوه، هه‌رچه‌ند له‌نێو ئه‌و خانه‌واده‌یه‌دا كه‌سی جێگره‌وه‌یش بۆ ئایەتوڵڵا محەمەد سەعید حەکیم ده‌ستنیشان بكرێت، پڕكردنه‌وه‌ی جێگای ئه‌و ئاسان نییه، خانه‌واده‌ی حه‌كیم ته‌نها له‌ڕووی ئایینییه‌وه نا، به‌ڵكو له‌ڕووی سیاسیشه‌وه به‌شێكی گرنگن له عێراق، عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم تا مردنی له ٢٠٠٩ له دوای ٢٠٠٣ه‌وه یه‌كێك بووه له كاراكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی له عێراق، ئێستاش عه‌ممار حه‌كیم كوڕی عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم كه له هه‌مان پێگه‌ی باوكیدایه، هه‌رچه‌ند ئایەتوڵڵا محەمەد سەعید حەکیم له سیاسه‌تیشه‌وه دوور بێت، خانه‌واده‌ی حه‌كیم به‌هۆی په‌یوه‌ندییه نزیكه خزماته‌یییه‌كانیان، له سیاسه‌تی عێراقدا به‌هێزن.
بابه‌تی سه‌ره‌كی له‌مه‌دا ئه‌وه نییه كه خانه‌واده‌ی حه‌كیم بۆشایییه‌كه به چ شێوه‌یه‌ك پڕ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه له قۆناغی دوای عەلی سیستانی، به كۆچی دوایی ئایەتوڵڵا محەمەد سەعید حەکیم، كێ دێته پێشه‌وه.
له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا كوڕی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، محه‌مه‌د ره‌زا سیستانی زیاتر ده‌بیندرێت و باس له‌وه ده‌كرێت كه له ئاماده‌كارییدایه بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باوكی بگرێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌زاندرێت ناوبراو له ٢٠١٧دا ئه‌نیستیتۆیه‌كی له نه‌جه‌ف كردووه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندیی پته‌ویشی له‌گه‌ڵ وه‌قفی ئیمام خوئی هه‌یه كه باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه.
ئایه‌توڵڵا ئه‌بو قاسم خوئی به‌ر له عەلی سیستانی له ١٩٧٠-١٩٨٠ رابه‌رایه‌تی حه‌وزه‌ی نه‌جه‌فی كردووه.
لەبەر ئەم ھۆکارە، کاریگەری خوئی لەسەر حەوزەی نەجەف گرنگە، وەقفی ئیمام خوئی سەرچاوەیەکی بەھێزی ئابووریشی لەژێر دەستە، بۆیە باس لەوە دەکرێت محەمەد رەزا سیستانی بە پشتیوانی وەقفی خوئی، ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەوەی شوێنی باوکی بگرێتەوە.
ھاوکات ئەوەش ئەستەمە چاوپۆشی لە داینامیکەکانی نێو حەوزە بکرێت، ھەرچەند تا ئەمڕۆ، جاربەجار ھەوڵی جیا دراوە، بەڵام دیاریی کردنی گەورەترین مەرجەع پێوەری خۆی ھەیە و حەوزەی نەجەفیش ھەوڵدەدات پارێزگاری لەو بەھا و پێوەرانە بکات.
لە بەرامبەر ئەمەشدا، دەرکەوتنی گوشاری چڕی ئێران لە عێراق لە دوای داگیرکاریی ساڵی ٢٠٠٣ لە نەجەفیش ھەستی پێ کراوە، لەو چوارچێوەیەشدا باس لەوە دەکرێت کە ئێرانیش کەسێک ئامادە دەکات بۆ شوێنی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی.
ھەرچەندە تا ئێستا ھیچ زانیارییەکی تەواو و روون لەسەر ئەو کەسە ئاشکرا نەکراوە کە ئێران پشتیوانی لێ دەکات، بەڵام ئەوە دیارە کە ئێران خۆی بە دوور ناگرێت لەم جۆرە ھەوڵانە، لە بەرامبەر ئەمەشدا، ئەوە دەبینرێت کە حەوزەی نەجەف لە کۆتا ساڵەکانی رابردوودا، بە بەرگریی کردن لە مەزھەبی شیعە و سەرنجی سیاسەتی جیھانی كه‌وتووه‌ته پێش حەوزەی قومەوە.
ھەرچەندە چەند لایەنێکی سەردانەکەی رابه‌ری كاسۆلیكه‌كانی جیهان، پاپا فرەنسیس بووە جێگەی رەخنە گرتن، بەڵام کۆبوونەوەی پاپا لەگەڵ سیستانی لە مانگی ئاداری ٢٠٢١دا لە نەجەف، گرنگی نەجەف دەخاتەڕوو، لەو چوارچێوەیەشدا پێویستە ئەوە بگوترێت کە کاریگەری کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا محەمەد سەعید حەکیم بە سنوورداریی تەنھا لەسەر خانەوادەی حەکیم و نەجەف نامێنێتەوە.
*بیلگای دومان- ھەماھەنگسازیی کارەکانی پەیوەندیدار بە عێراق لە سەنتەری لێکۆڵینەوەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنقەرە (ORSAM).
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن