فاتیح یڵدز: "باڵیۆزی ئێران دوایین کەسە لە بابەتی رێزگرتن لە سنوورەکانی عێراق وانە بە تورکیا بدات"
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، فاتیح یڵدز رایگەیاند، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، ئیرەج مەسجدی دوایین کەسە لە بابەتی رێزگرتن لە سنوورەکانی عێراق وانە بە تورکیا بدات.

Baghdad
بەغدا - AA
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، فاتیح یڵدز رایگەیاند، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، ئیرەج مەسجدی دوایین کەسە لە بابەتی رێزگرتن لە سنوورەکانی عێراق وانە بە تورکیا بدات.
فاتیح یڵدز لە تویتەرەوە وەڵامی ئیرەج مەسجدی دایەوە کە لە دیدارێکیدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو داوای لە تورکیا کردبوو عێراق جێبهێڵێت و رێز لە خاکەکەی بگرێت.
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا ریتویتی لەسەر تویتێکی رووداوی ئینگلیزی کردووە و وەڵامی پرسیاری کەسێکی داوەتەوە.
فاتیح یڵدز نووسیویەتی، "پێموایە باڵیۆزی ئێران دوایین کەسە لە بابەتی رێزگرتن لە سنوورەکانی عێراق وانە بە تورکیا بدات".
رۆژی شەممە، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، ئیرەج مەسجدی، لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، "دەستوەردانی سەربازیی تورکیا لە عێراق رەتدەکەینەوە، پێویستە هێزەکانی تورکیا نەبنە هەڕەشە یان پێشێلکردنی خاکی عێراق".
ئیرەج مەسجدی گوتی: "تورکیا چ پەیوەندییەکی بە شنگالەوە هەیە؟" وەک ئاماژەیەک بۆ جەختکردنەوەی تورکیا لە دەرکردنی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ناوچەکەدا.
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا راشیگەیاند: "ئەمە پرسێکی ناوخۆیی عێراقە و عێراقییەکان خۆیان دەبێت ئەمە چارەسەر بکەن، تورکیا هیچ پەیوەندییەکی نییە کە هەڕەشە بکات یان بڕیار لەسەر ئەم بابەتە دەربکات".
رۆژی نۆی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، حکوومەتی فیدڕالی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنێکیان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال واژوو کرد.
بەگوێرەی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە، پێویستە سەرجەم گرووپە چەکدارییە نایاساییەکان لە شارەکە بچنە دەرەوە و ئیدارەیەکی نوێ بۆ شارەکە پێکبهێنرێت.