سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی زیقار پێکهێنا
بە فەرمانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی شاری ناسرییە ناوەندی پارێزگای پێکهێنرا.

Arbil
هەولێر - AA
بە فەرمانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی شاری ناسرییە ناوەندی پارێزگای زیقار پێکهێنرا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بڵاویکردەوە، لیژنەکە لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ کاروباری کارگێڕی، فەریق روکن باسم تائیی سەرۆکایەتی دەکرێت و ئەندامییەتی ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵای هەردوو وەزارەتی بەرگریی و ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانیی لەخۆدەگرێت.
بە گوێرەی راگەیاندراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لیژنەکە ئەرکی لێکۆڵینەوە دەبێت لە رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی شاری ناسرییە ناوەندی پارێزگای زیقار دەبێت کە بەهۆیانەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لە خۆپیشاندەران و هێزەکانی ئەمنیی لێکەوتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لیژنەکە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە گەیشتوونەتە پارێزگای زیقار و دەستبەکاربوونە.
ماوەی شەش رۆژە خۆپیشاندان لە شاری ناسرییە ناوەندی پارێزگای زیقار باشووری عێراق بەڕێوەدەچێت و بەپێی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ، لە میانی خۆپیشاندانەکاندا تاوەکو ئێستا پێنج خۆپیشاندەر کوژراون و دەیان کەسی دیکە لە خۆپیشاندەران و هێزەکانی ئەمنیی برینداربوونە.