ئەمریکا سنووری سووریا لەگەڵ عێراق و ئوردن بۆ ئێران جێدەهێڵێت
ئەمریکا لە چەند ناوچەیەکی سنووری سووریا لەگەڵ عێراق و سنووری سووریا لەگەڵ ئوردن بۆ بنکەی سەربازی زەکەف کشایەوە. پێشتریش رێنمایی دابوو بەو گرووپانەی سوپای سووریای ئازاد کە پشتگریان دەکات لەو ناوچانە بکشێنەوە.
Ankara
ئەنقەرە – AA
ئەمریکا لە چەند ناوچەیەکی سنووری سووریا لەگەڵ عێراق و سنووری سووریا لەگەڵ ئوردن بۆ بنکەی سەربازی زەکەف کشایەوە. پێشتریش رێنمایی دابوو بەو گرووپانەی سوپای سووریای ئازاد کە پشتگریان دەکات لەو ناوچانە بکشێنەوە. ئەمەش رێگا لەبەردەم رژێمی بەشار ئەسەد و میلیشاکانی نزیک لە ئێران دەکاتەوە لەو ناوچەیە جێگیر بن.
سوپای سووریای ئازاد، بە پشتیوانی ئەمریکا و بەریتانیا مانگی ئایاری رابردوو، گوندەوارەکانی سووریا لەسەر سنووری سووریا لەگەڵ هەریەک لە عێراق و ئوردن لە داعش پاککردەوە.
لەو کاتەدا هێزەکانی رژێم و میلیشیاکانی نزیک لە ئێران بە مەبەستی گەیشتنە سنووری عێراق کەوتنە جووڵە بۆ رێگرتن لە سوپای سووریای ئازاد.
ئەمریکا سێجار هێرشی کردە سەر ئەو گرووپانەی سەر بە ئێران بوون لە ناوچەی تەنەف کە هێزەکانی سوپای سووریای ئازادیان هەراسان دەکرد.
بەڵام کشانەوەی داعش لە هەزاران کیلۆمەتر بە بێ شەڕ، بووە هۆی ئەوەی ئە وناوچانە بکەونە بن دەستی هێزەکانی رژێم و میلیشاکانی نزیک لە ئێران.