ھۆشداری ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ئێران: "ئەگەر رێگای دیپلۆماسی شکست بھێنێت تەواوی بژاردەکانی دیکە لەسەر مێز دەبێت"

Washington DC
واشنتۆن-AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن رایگەیاند، ماوەی دانوستانەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کە بەردەوامە کەمی ماوە و لە ئەگەری شکستھێنانی هەنگاوی دیپلۆماسیی، ئەوا بژاردەکانی دیکە تاوتوێ دەکرێت.
ئانتۆنی بڵینکن دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، یایر لاپید و وەزیری دەرەوەی ئیمارات، عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەھیان، لە واشنتۆن بە بۆنەی ساڵڕۆژی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشی لەگەڵ ھەردوو وەزیر ئەنجامدا.
بڵینکن لە وەڵامی پرسیارەکانی پهیوهست به ئێران، ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان ھاوڕان لەسەر ئهوهی تاران چەکی ئەتۆمی بهدهست نههێنێت.
ئاشكرایشی كرد، باوەڕیان وایە کە رێگای دیپلۆماسیی باشترین رێگا چارەسەرە و واشنتۆن چەندین مانگە وڵاتەکەی ئامادەیە ئێران بگەڕێتەوە نێو رێککەوتنی ئەتۆمی بەڵام ئامادەییان لەلایەن ئێرانەوە لهوبارهیهوه نەبینیوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: "کات كهم دەبێتەوە و وەکو ئەوەی لێرە قسەمان لەسەر کردووە ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی ئەوا لە خاڵێک نزیک دەبینەوە کە سوودە سەرەکییەکانی رێککەوتنەکە نابینین. لەبەر ئەوەی ئێران ئەم کاتە بۆ پێشخستنی بەرنامەی ئەتۆمی خۆی بەکاردەھێنێت و بە تایبەتی زیادکردنی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە سەدا ٢٠وە بۆ سەدا ٦٠ لە رێگەی بەکارھێنانی ئامێرەکانی دژەناوەندەوە".
ئانتۆنی بڵینکن ئاشکرایشی کرد، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی ئێران ھەڵسەنگاندن بۆ ھەموو بژاردەکان دەکەن و لە وەڵامی پرسیاری: "ئایا ئەگەر هەنگاوی دیپلۆماسیی شکستی ھێنا ھەڵسەنگاندن بۆ بژاردەی سەربازیی دەکەن؟"، گوتی:
"ھەروەکو چۆن پێش ئێستا گوتم، کاتمان كهم دەبێتەوە. لە ھەمان کاتدا، لە نزیکەوە چاودێریی کاردانەوەکانی ئێران و دۆخی وڵاتهكه دەکەین. ئەگەر ئێران رێگاکەی گۆڕی، ئەوا ئامادەین بگەڕێینەوە بۆ بژاردەکانی دیکە".
- وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلیش ھۆشداریی دا
لای خۆیهوه وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، یایر لاپید، ئاماژهی بهوه كرد ئهو کاتەی کە لە دانوستانە ئەتۆمییەکان بە فیڕۆ چووە، دەرفەتی بە ئێران داوە بەردەوامیی بە پرۆگرامی ئەتۆمی بدات و گوتی: "ھەر رۆژێک كه تێدەپەڕێت، ھەر رۆژێک دواکەوتن، ھەنگاوێک ئێران لە بۆمبی ئەتۆمی نزیک دەکاتەوە".
یائیر لاپید ئەوەشی خستەڕوو کە ئێران لە بابەتی پرۆگرامی ئەتۆمیدا ھەموو جیھانی فریوداوه و گوتی: "من و وەزیر بڵینکن، منداڵی ئەو خێزانانەین کە لە ھۆلۆکۆست رزگاریان بووە. ئێمە دەزانین چی کاتێک ھێز بەکار دەھێنێن بۆ پاراستنی وڵاتێک لە مەترسی".
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جەختی لەوەشکردەوە کە ئیسرائیل، مافی بەرگرییکردن لەخۆی پاراستووە و گوتی: "ئەگەر دیپلۆماتی شکست بھێنێت ئەوە تەواوی بژاردەکانی دیکە لەسەر مێز دەبێت. ھەموو ئەوانەی ئێرە و تارانیش باش دەزانن بژاردەکانی دیکە مانای چییە".