جيهان

کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Nimitz لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کشایەوە

- گوتەبێژی پنتاگۆن، جۆن کیربی: ''گرووپی ئەرکی کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Nimitz لە ناوچەی هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM)ەوە بەرەو ناوچەی فەرماندەیی ئەمریکا لە زەریاکانی هیندی و هێمن (NDO-PACOM) بەڕێکەوتووە''.

Kasım İleri  | 03.02.2021 - نوێکردنەوە : 04.02.2021
کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Nimitz لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کشایەوە

Washington DC

واشنتۆن - AA

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، جۆن کیربی رایگەیاند کە کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Nimitzی سەربە هێزی دەریایی ئەمریکا کە بەهۆی ئەو گرژییەی لەگەڵ ئێران دروست بوو، نزیکەی نۆ مانگە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە، رەوانەی ناوچەی فەرماندەیی ئەمریکا لە زەریاکانی هیندی و هێمن (INDO-PACOM) کراوە.

جۆن کیربی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە بینای پنتاگۆن سازی کرد، هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکانی رۆژەڤ کرد.

جۆن کیربی گوتی: ''گرووپی ئەرکی کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Nimitz لە ناوچەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM)ەوە بەرەو ناوچەی فەرماندەیی ئەمریکا لە زەریاکانی هیندی و هێمن (NDO-PACOM) بەڕێکەوتووە''.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، جۆن کیربی لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا کە ئایا لەبری ئەو کەشتییە کەشتیەکی دیکەی فڕۆکەهەڵگر رەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن؟ ئاماژەی بەوە کرد کە پلانێکی لەو شێوەیەیان نییە.

جۆن کیربی باسی لەوە کرد کە کشانەوەی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ستراتیجیی نییە، ئەوەشی خستەڕوو کە کەشتییەکە زیاد لە ماوەی پێویست لە دەریادا ماوەتەوە و دەگەڕێتەوە ئەمریکا.

بەهۆی هەڵکشانی ئەو گرژییەی لەگەڵ ئێران هەیە، کەشتییەکە لەگەڵ ژمارەیەک کەشتی جەنگیی و ژێردەریاییدا، بەرلە نۆ مانگ رەوانەی ناوچەکە کرا.

کشانەوەی کەشتییەکە لە ناوچەکە و جێ نەگرتنەوەی لەلایەن کەشتی دیکەوە، بە هەوڵی حکوومەتەکەی جۆ بایدن لێکدەدرێتەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ ئێران.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın