کۆبوونەوەی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری ئازەربایجان عەلیێڤ
سەرکۆمار ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پێشکەوتنی پرۆسەی ئاشتیی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان و، ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە هاوکاری کردنی پرۆسەکە.

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پێشکەوتنی پرۆسەی ئاشتیی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان و، ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە هاوکاری کردنی پرۆسەکە.
سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری ئازەربایجان عەلیێڤ لە کۆماری گەلی چین بڵاوکردەوە، کە بە مەبەستی بەشداری کردن لە ٢٥هەمین لووتکەی ئەنجوومەنی سەرۆکەکانی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ھاریکاریی شەنگەھای سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە دیدارەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی تورکیا و ئازەربایجان و پرسەکانی هەرێمیی و جیهانی تاوتوێ کران.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە دیدارەکەدا ئاماژەی بەوە کرد گرنگە تورکیا و ئازەربایجان لە قۆناغی داهاتوودا هەوڵەکانی گەشەپێدانی هەرێمیی بە شێوەیەکی هاوبەش دابڕێژن.
لای خۆیەوە سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند تورکیا و ئازەربایجان بەردەوام دەبن لە هەنگاونان بۆ پەرەپێدانی هاریکاریی لە زۆر بواردا، بە تایبەتی وزە و گواستنەوە.
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پێشکەوتنی پرۆسەی ئاشتیی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان و، ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە هاوکاری کردنی پرۆسەکە.