جيهان

ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ٧٢ ھەزار کەسی تێپەڕاند

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، لەو کاتەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥وە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە تا ئێستا، ٦١٥ فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون.

Hüsameddin Salih  | 23.02.2026 - نوێکردنەوە : 23.02.2026
ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ٧٢ ھەزار کەسی تێپەڕاند

Istanbul

غەززە ــ AA

ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٧٢ ھەزار و ٧٢ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەباری ژمارەی قوربانیانی جینۆسایدی ئیسرائیل دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ھاووڵاتییەکی دیکەی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراوە و ھەشتی دیکەیش بریندارکراون.

باسی لەوەش کردووە، لەو کاتەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥وە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە تا ئێستا، ٦١٥ فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون و ھەزار و ٦٥١ی دیکەش بریندارکراون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٧٢ ھەزار و ٧٢ کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتووەتە ١٧١ ھەزار و ٧٤٩ کەس.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın