١٤ وڵات لەوانەش تورکیا سەرکۆنەی لێدوانی باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل دەکەن
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، میسر، ئوردن، لوبنان، ئیندۆنێزیا، کوێت، قەتەر، عوممان، پاکستان، بەحرێن، سعوودیە، سووریا، فەڵەستین، ئیمارات و هەروەها ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، کۆمکاری عەرەبی و ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، سەرکۆنەی لێدوانەکانی باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل، مایک هاکابی'یان کرد کە ڕایگەیاندبوو، کۆنتڕۆڵی ئیسرائیل بە سەر هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا "پەسەندکراوە".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە پاڵ هەرکام لە وەزارەتەکانی دەرەوەی میسر، ئوردن، لوبنان، ئیندۆنێزیا، کوێت، قەتەر، عوممان، پاکستان، بەحرێن، سعوودیە، سووریا، فەڵەستین، ئیمارات و هەروەها ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، کۆمکاری عەرەبی و ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەکرد.
لە بەیاننامەی ئەو وڵات و ڕێکخراوانەدا هاتووە کە لێدوانەکانی هاکابی پێشێلکاری ئاشکرای یاساکانی نێودەوڵەتییە و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە، لێدوانەکانی باڵیۆزی ئەمریکا بە تەواوی دژی دیدگاکانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ'ە کە باس لە گەڵاڵەیەکی گشتگیر بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەکات. لە بەیاننامەیەکدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ئەو دیدگایە و گەڵاڵەیە لەسەر بنەمای ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان و ئاسۆیەکی سیاسی بۆ چارەسەری کێشەی فەڵەستینە کە ئەو گەلە هان دەدات بۆ دروستکردنی وڵاتێکی سەربەخۆ.
لە بەیاننەمەی ئەو ١٤ وڵات و ڕێکخراوەکانی هاریکاری ئیسلامی، هاریکاری کەنداو و کۆمکاری عەرەبیدا هەروەها هاتووە کە ئیسرائیل هیچ مافێکی بەسەر خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین و وڵاتانی عەرەبیدا نییە.
ئەو وڵات و ڕێکخراوانە، هەرچەشنە هەوڵێک بۆ لکاندنی کەناری ڕۆژئاوا و یان جیاکردنەوەی لە غەززە ڕەت دەکرێتەوە.
