جيهان

ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی دوێنێ ئەفغانستاندا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەزار ١٢٤ کەس

کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ویلایەتی کونار-ی ئەفغانستان بەردەوامە، کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.

Ecem Şahinli Ögüç  | 02.09.2025 - نوێکردنەوە : 03.09.2025
ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی دوێنێ ئەفغانستاندا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەزار ١٢٤ کەس

Ankara

جەلالئاباد - AA

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی ئەو بوومەلەرزەیەی دوێنێ بە گوڕی شەش پلە بە پێوەری ڕێختەر ویلایەتی کوناری ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستانی هەژاند، گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ هەزار ١٢٤ کەس.

مانگی سووری ئەفغانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی زانیاری زیاتری دەربارەی بوومەلەرزەکەی ویلایەتی کونار بڵاوکردەوە، کە ڕۆژی یەکشەممە ڕوویدا .

لە ڕاگەیاندراوەکەی مانگی سووری ئەفغانیدا ئاماژە بەوە کراوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە هەزار و ١٢٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ سێ هەزار و ٢٥١ کەس بەرزبووەتەوە.

مانگی سووری ئەفغانی، ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە سێ ویلایەتی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە زیاتر لە هەشت هەزار خانوو ڕووخاون و، ژمارەیەکی زۆر خەڵک لەژێر داروپەردووەکاندا ماون و کارەکانی ڕزگارکردن بەردەوامە.

هەروەها باس لەوە کرا کە گواستنەوەی برینداران لە ناوچەکە بەردەوامە، لەبەرئەوە ڕەنگە ژمارەی قوربانیان گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ویلایەتی کونار-ی ئەفغانستان بەردەوامە، کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın