جيهان

ڕووسیا: "بەم زووانە ڤلادیمیر پوتین و دۆناڵد ترەمپ کۆدەبنەوە"

ڕاوێژکاری کرملین بۆ کاروباری دەرەکی، یوری ئوشاکۆڤ ڕایگەیاند کە لە میانی چەند ڕۆژی داھاتوودا سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کۆدەبنەوە.

Dmitri Chirciu, Muhammet Torunlu  | 07.08.2025 - نوێکردنەوە : 07.08.2025
ڕووسیا: "بەم زووانە ڤلادیمیر پوتین و دۆناڵد ترەمپ کۆدەبنەوە"

Moskova

مۆسکۆ ــ AA

ڕاوێژکاری کرملین بۆ کاروباری دەرەکی، یوری ئوشاکۆڤ ڕایگەیاند کە واشنتۆن و مۆسکۆ ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە لە میانی چەند ڕۆژی داھاتوودا، کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجام بدرێت.

یوری ئوشاکۆڤ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە واشنتۆن و مۆسکۆ ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی نێوان ڤلادیمیر پوتین و دۆناڵد ترەمپ دەست پێ کردووە و گوتی: "ھەفتەی داھاتوو وەک وادەیەکی بەرایی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆکی ئەمریکا دیاری کراوە".

باسی لەوەش کرد کە دوێنێ چوارشەممە، ڤلادیمیر پوتین پێشوازی کرد لە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف.

ڕاشیگەیاند کە لە دیدارەکەدا، بیروڕا ئاڵوگۆڕکراوە لەبارەی بەردەوامە ھەوڵە ھاوبەشەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراینا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın