پەیامی سەرکۆماری ئێران پزیشکیان به زمانی تورکی بۆ سەرکۆمار ئەردۆغان و نەتەوەی تورک
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان ستایشی هەڵوێستی پێداگرانهی سەرکۆماری توركیا، ڕهجهب تهیب ئەردۆغانی کرد لە ئیدانه كردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و، ڕایگهیاند: "هەڵوێستی پێداگرانهی سەرکۆماری کۆماری تورکیا و برای ئازیزم، بهڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئیدانه كردنی ڕژێمی زایۆنی شهڕانگێز (ئیسرائیل) جێگەی ستایشە".
لەو پەیامەیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمهڵایهتیی بە زمانی تورکی بڵاوی کردووەتەوە، پزیشکیان ستایشی هاوهدهنگیی سەرکۆمار ئەردۆغان و گەلی تورکی بۆ ئێران کرد.
پزیشکیان لە پەیامەکەیدا ڕایگهیاند: "هەڵوێستی پێداگرانهی سەرکۆماری کۆماری تورکیا و برای ئازیزم، بهڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئیدانه كردنی ڕژێمی زایۆنی شهڕانگێز (ئیسرائیل) جێگەی ستایشە. نەتەوەی تورکی برا، ساڵانێکی زۆره ڕۆڵێکی گرنگیان لە هاودهنگیی لەگەڵ ئوممەتی ئیسلامدا گێڕاوە. بە فەزڵی خودا لەسەر ئەم ڕێگا شەرەفمەندە بەردەوام دەبین".
