پاکستان خستنەخوارەوەی ١٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هیندستانی ڕاگەیاند

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سوپای پاکستان بڵاویکردەوە کە لە کاتەکانی شەوەوە هەتا ئێستا، ١٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکداری هارۆپی ھیندستانى خستووەتە خوارەوە.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی داون، بەڕێوەبەری گشتیی لە یەکەی پەیوەندیيە گشتییەکانی سوپای پاکستان، جەنەراڵ ئەحمەد شەریف شودری ڕاگەیاندراوێکی نوێی لە بارەی گرژییەکانی هیندستان-پاکستان بڵاوکردووەتەوە.
شودری باسی لەوە کردوە کە لە کاتەکانی شەوەوە هەتا ئێستا هیندستان ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هارۆپی ڕەوانەی "زۆر شوێن"ی پاکستان کردووە و، ئەمە "کردەیەکی دیکەی ئاشکرای دەستدرێژی سەربازییە".
هەروەها شودری ئاماژەی بەوە کرد کە سوپای پاکستان لە "ئامادەباشی تەواو بەرزدایە" و، هەتا ئێستا ١٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هارۆپی هیندستانیان خستووەتە خوارەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن