وڵ ستریت ژۆرنال: "نابێت ناڕا‌زیبوونی توركیا به دژایه‌تیكردن بۆ كورد لێكبدرێته‌وه"
- وتارێكی هاوبه‌شی هه‌ر دوو شاره‌زایی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست له په‌یمانگای هودسۆن مایكڵ دوران و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی بۆردی زانستی زانستی زانكۆی پرنستۆن مایكڵ راینۆڵدس.

Washington DC
واشتنتۆن - AA
له بابه‌تێكی رۆژنامه‌ی وڵ ستریت ژۆرناڵدا هاتووه، "ئه‌وه نه‌زانینه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی توركیا دژ به چه‌كداركردنی یه‌په‌گه به دژایه‌تیكردنی ئه‌نقه‌ره بۆ كورد لێكبدرێته‌وه. ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به ئیسلامۆفۆبیا بزانی".
له وتارێكی هاوبه‌شدا، كه به قه‌ڵه‌می هه‌ر دوو شاره‌زایی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست له په‌یمانگای هودسۆن مایكڵ دوران و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی بۆردی زانستی زانستی زانكۆی پرنستۆن مایكڵ راینۆڵدس بڵاوبۆته‌وه، دۆخی باكووری سووریا و كرده‌وه‌كانی ئه‌مریكا و چاوه‌ڕوانییه‌كانی توركیا هه‌ڵسه‌نگێنراوه.
سه‌ردێری وتاره‌كه به ناونیشانی "توركیا كۆمه‌ڵه ناڕه‌زایه‌تییه‌كی ره‌وای له ئه‌مریكا هه‌یه"، باسی له دژكرده‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی واشنتۆن كردووه كه له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌مه‌ر كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له باكووری سووریا نیشانیان دابوو و هاتووه: "به‌ڵام بێژه‌ری ئه‌م قسانه، راستییه‌كان له‌به‌ر چاو ناگرن".
- یه‌په‌گه په‌یوه‌ندییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌یه
له وتاره‌كه‌دا ستایشی تره‌مپ كراوه كه پشتیوانی خۆی له‌و كوردانه بڕیوه كه په‌یوه‌ندییان به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه و هاتووه: "هه‌وڵی پاراستنی سنووره‌كانی باشوور له لایه‌ن توركیاوه كه یه‌په‌گه-ی لێیه، به هه‌وڵێكی تێكده‌رانه سه‌یری ده‌كردرێ، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه وه‌زیری به‌رگری (ئه‌مریكا) ئاشتۆن كارته‌ر له نیسانی ٢٠١٦ له‌به‌رده‌م كۆنگرێسدا ئاشكرای كرد كه یه‌په‌گه په‌یوه‌ندییه‌كی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه".
وتاره‌كه باس له‌وه ده‌كات كه دژایه‌تیكردنی توركیا له پرسی كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی S-400 وه‌ك بیانوویه‌كی لێهاتووه كه وا لێكبدرێته‌وه، له‌پاڵ خودی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هه‌ستی دوژمنایه‌تیكردنی ئه‌مریكا له توركیا په‌ره‌ی سه‌ندووه.
- سیاسه‌تی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا
له وتاره‌كه‌دا ره‌خنه له هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مریكا دژ به توركیا گیراوه و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سووریا به سیاسه‌تێكی شه‌رمێونانه باسی لێوه كراوه و ده‌ڵێت، ئاخۆ ده‌بێ پشتیوانی ئه‌نقه‌ره له خه‌ڵكی سووریا دژ به رژێمی دیكتاتۆری سووریا، به مۆڵه‌تی ئه‌مریكا بوبێ" هه‌روه‌ها باسی خستنی فڕۆكه رووسیه‌كه‌ی كردووه كه كاتێك ئاسمانی توركیای به‌زاند و له لایه‌ن توركیا خرایه خواره‌وه و سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مریكا باراك ئۆباما له‌سه‌ر بێ هه‌ڵوێست بوو و ئه‌وه‌ش به‌ته‌نیا جێهێشتنی توركیای لێكه‌وته‌وه. له وتاره‌كه‌ی ئه‌م دوو نووسه‌ره دا هاتووه: "هه‌ڵوێستی پوتین به‌سه‌ر خۆپارێزی ئۆبامادا سه‌ركه‌وت و ئه‌مه‌ش رێككه‌وتنی S-400ی لێكه‌وته‌وه".
- "ئه‌مریكا له جیاتی توركیا، یارمه‌تیدانی یه‌په‌گه‌ی هه‌ڵبژارد"
له وتاره‌كه‌دا باسی له میوانداری ئه‌مریكا له سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تۆ، فه‌تحوڵا گوله‌ن كراوه هاتووه: "باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره كه ئێستا نوێنه‌ری ئه‌و وڵاته‌یه بۆ پرسی سووریا جێمس جێفری رایگه‌یاند كه میوانداری ئه‌مریكا له گوله‌ن شه‌رمه‌زارییه. توركه‌كان پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مریكا چۆن ده‌توانێ شوێنی مانه‌وه‌ی كه‌سێكی وا هیچ بێ؟"
وتاره‌كه‌ی به گرنگییه‌وه باس كه سێیه‌م ناڕه‌زایه‌تی توركیا ده‌كات كاتێك له سه‌رده‌می ئۆبامادا له ساڵی ٢٠١٦ بڕیاردرا كه مه‌شق به چه‌كدارانی یه‌په‌گه بكردرێ و پڕچه‌ك بكرێن، هاتووه: "ئه‌مریكا له جیاتی توركیا، یارمه‌تیدانی یه‌په‌گه‌ی هه‌ڵبژارد. خه‌ڵكی تورك ده‌یان ساڵه ئه‌م رێكخراوه به هۆكاری شه‌ڕ كوژرانی مرۆڤه‌كانیان ده‌زانن. په‌كه‌كه گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ده‌وڵه‌تی تورك و توركه‌كان لێی بێزارن. ئه‌وه نه‌زانینه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی توركیا دژ به چه‌كداركردنی یه‌په‌گه به دژایه‌تیكردنی ئه‌نقه‌ره بۆ كورد لێكبدرێته‌وه. ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به ئیسلامۆفۆبیا بزانی"،