جيهان

"وڵاتانی ناوچەی کەنداو ھەوڵدەدەن دۆناڵد ترەمپ ڕازی بکەن ھێرش نەکاتە سەر ئێران"

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"-ی ئەمریکی لە ژمارەیەک بەرپرسی سعوودیەی بڵاوکردەوە کە ڕیاز ناچێتە ناو ئەگەری ھیچ ململانێک لەگەڵ ئێران.

Ecem Şahinli Ögüç, Aladdin Mustafaoğlu  | 14.01.2026 - نوێکردنەوە : 14.01.2026
"وڵاتانی ناوچەی کەنداو ھەوڵدەدەن دۆناڵد ترەمپ ڕازی بکەن ھێرش نەکاتە سەر ئێران"

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"-ی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە وڵاتانی ناوچەی کەنداو بەسەرکرایەتی سعوودیە ھەوڵدەدەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕازی بکەن لەوەی ھێرش نەکاتە سەر ئێران.

ڕۆژنامەکە لە ژمارەیەک سەرچاوەی بڵاوکردووەتەوە کە وڵاتانی ناوچەی کەنداو ھەوڵ دەدەن ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕازی بکەن، لەوەی خۆی لە ئەنجامدانی ئەگەری ھەر ھێرشێک بۆ سەر ئێران بەدوور بگرێت.

ڕاشیگەیاندووە کە سعوودیە، عومان و قەتەر ھۆشدارییان داوەتە ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ، لەوەی ئەنجامدانی ھەر ھێرشێک بۆ سەر ئێران بازاڕی نەوت دەھەژێنێت و لە کۆتاییدا کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری ئەمریکاش دەبێت.

باسی لەوەش کردووە کە وڵاتانی ناوچەی کەنداو نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەوەی ئەگەری ئەنجامدانی ھەر ھێرشێک بۆ سەر ئێران، دەببێتە مایەی پەکخستنی جوڵەی کەشتییە نەوتھەڵگرەکان لە گەرووی ھورمزدا، ھەروەھا بەھۆی ئەگەرھێرشکردنە سەر ئێران، ناسەقامگیریی لە ناوچەکە دروست دەبێت.

ھەروەھا ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە ژمارەیەک بەرپرسی سعوودیەی بڵاوکردەوە کە ڕیاز ناچێتە ناو ئەگەری ھیچ ململانێک لەگەڵ ئێران و ئاماژەیان بەوەشداوە کە سعوودیە ڕێگا نادات کایە ئاسمانییەکەی بۆ ھێرشکردنە سەر ئێران بەکاربھێندرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın