جيهان

هێزەکانی ئیسرائیل لە قودسی ڕۆژهەڵات و کەناری ڕۆژئاوا ١٠٠ فەڵەستینیان دەستگیرکرد

لە نێوان ئەو کەسانەی دەستگیرکراون حەسەن یوسف کە یەکێکە لە بەرپرسانی حەماس لە کەرتی ڕۆژئاوا و هەندێک لە ئەندامان و پەرلەمانتارانی پێشووی بزوتنەوەکە هەیە.

Qais Omar Darwesh Omar, Halime Afra Aksoy  | 19.10.2023 - نوێکردنەوە : 20.10.2023
هێزەکانی ئیسرائیل لە قودسی ڕۆژهەڵات و کەناری ڕۆژئاوا ١٠٠ فەڵەستینیان دەستگیرکرد

Ramallah

ڕامەڵڵا - AA

هێزەکانی ئیسرائیل، لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی کەرتی ڕۆژئاوا، ١٠٠ فەڵەستینیان دەستگیرکرد کە پەرلەمانتاری پێشوو و چەند بەرپرسێکی حەماسیان لەنێودایە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دیلەکانی فەڵەستین، ئەمانی سەراحنە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە سوپای ئیسرائیل هەڵیکوتاوەتە سەر قودسی ڕۆژهەڵات و چەند ناوچەیەکی جیاوازی کەرتی ڕۆژئاوا.

سەراحنە باسی لەوە کرد کە هێزەکانی ئیسرائیل لانی کەم ١٠٠ فەڵەستینیان دەستگیرکردووە و، کە لە نێویاندا حەسەن یوسف کە یەکێکە لە بەرپرسانی حەماس لە کەرتی ڕۆژئاوا و هەندێک لە ئەندامان و پەرلەمانتارانی پێشووی بزوتنەوەکە هەیە.

هەروەها سەراحنە باسی لەوە کرد کە هێزەکانی ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، لە کەناری ڕۆژئاوا و قودسی ڕۆژهەڵات ٨٥٠ فەڵەستینیان دەستگیرکردووە.

هێشتا لایەنی ئیسرائیل هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın