جيهان

هه‌ڵسه‌نگاندنی هاكان فیدان بۆ دیپلۆماسیی غەززە لە واشنتۆن و گرژییەکانی ئەمریکا و ئێران

Hakan Çopur, Diyar Güldoğan  | 20.02.2026 - نوێکردنەوە : 20.02.2026
هه‌ڵسه‌نگاندنی هاكان فیدان بۆ دیپلۆماسیی غەززە لە واشنتۆن و گرژییەکانی ئەمریکا و ئێران

Washington DC

واشنتۆن - AA

وەزیری دەرەوەی توركیا، هاکان فیدان ئاماژەی بەوە کرد کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاشتیی غەززە لە واشنتۆن بەرهەمدار بووە و، ڕایگەیاند: "ئێمە لە ڕاستییدا ئەم پەیامە دەدەین، چ هاوکاریی مرۆیی بێت، چ بەڕێوەبردنی غەززە بێت، یان بەشداری لە هێزی سەقامگیرییدا بێت، لە هەموو ئەم بوارانەدا ئامادەین بۆ پێشکەش کردنی هەموو جۆرە هاوکارییەک".

دوای یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاشتیی غەززە، وەزیری دەرەوەی توركیا فیدان، وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو و TRTی دایەوە.

وەزیری دەرەوەی توركیا فیدان، باسی لەوە کرد لەسەر ئەو بانگهێشتنامەیەی بۆ سەرکۆمار ئەردۆغان نێردرابوو، بە نوێنەرایەتیی تورکیا بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کردووە، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ کۆبوونەوەیەکی زۆر گرنگ سەبارەت بە سه‌رله‌نوێ ئاوەدان کردنەوە و ئاسایشی غەززە ئەنجام دراوە.

ڕاشیگه‌یاند: "لە ئێستادا پرسی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانەوە و ئاوەدان کردنەوەی غەززە لە ئارادایە، لە کاتی ئەنجامدانی ئەمەدا بابەتی سەرلەنوێ کاراکردنەوەی دامەزراوەکانی بەڕێوەبردنی خۆجێی لە غەززە زۆر گرنگە. بۆ ئەمانەش پێویستمان بە بوودجەیەکی سەرەتایی هەیە. پێموایە ئەمڕۆ لەم بارەیەوە ئاستێکی گرنگ بڕدرا".

فیدان ئاماژەی بە پرۆسەی دابینکردنی ئاسایش لە ناوچەکە کرد و، ڕایگەیاند: "ئەگەر لایەنەکان ڕازی بن، سەرکۆمار ئەردۆغان ئیرادەی هەیە بۆ ناردنی سەرباز بۆ هێزی نێودەوڵەتیی سەقامگیری. ئێمە لە ڕاستییدا ئەم پەیامە دەدەین، چ هاوکاریی مرۆیی بێت، چ بەڕێوەبردنی غەززە بێت، یان بەشداری لە هێزی سەقامگیرییدا بێت، لە هەموو ئەم بوارانەدا ئامادەین بۆ پێشکەش کردنی هەموو جۆرە هاوکارییەک، لە هەر بوارێکدا کە گونجاو بێت، ئێمە بەبێ چاوەڕوانی هاوکارییەکان پێشکەش دەکەین".

وەزیری دەرەوەی توركیا فیدان، جەختی لەسه‌ر ئه‌وە کردەوە وەک گرووپی دیداری غەززە، هەوڵێکی چڕ دەدەن هەم بۆ دابینکردنی هەماهەنگی لە نێوان ئەندامان و هەم بۆ باشترکردنی دۆخی غەززە.

هاوكات فیدان جەختی لەسه‌ر گرنگیی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کردەوە و، هیوای خواست کێشەکان، بەتایبەت پرسی ئەتۆمی، بەبێ دەستوەردانی سەربازی چارەسەر بکرێن. ئاماژەی بەوەش کرد کە تورکیا لە نزیکەوە چاودێری جووڵە سەربازییەکان دەکات و دژی هەر شەڕێکە، ئومێدیشی خواست نیشانە ئەرێنییەکان بەرەو ڕێککەوتنێکی کۆتایی هەنگاو بنێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن