جيهان

نوعمان کورتوڵموش: "دەبێت بێنیامین ناتانیاھو لە بەردەم دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دادگایی بکرێت"

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش ڕایگەیاند: "ئەو کۆمەڵکوژییە دڕندانەی کە لەلایەن ناتانیاھو و باندەکەیەوە لە غەززە ئەنجامدراون، گەیشتوونەتە ئاستێک کە کەس ناتوانێت پێشبینی بکات و بەرگریی لێ بکات".

Zafer Çakmak, Sami Sohta  | 25.02.2024 - نوێکردنەوە : 26.02.2024
نوعمان کورتوڵموش: "دەبێت بێنیامین ناتانیاھو لە بەردەم دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دادگایی بکرێت"

TBMM

ئەنقەرە ــ AA

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش ڕایگەیاند دەبێت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو ھاوشێوەی سەرکردەی پێشووی سربیا، رادۆڤان کارادزیج لە بەردەم دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دادگایی بکرێت.

نوعمان کورتوڵموش دوای بەشداریکردنی لە ٤١ھەمین کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی ئاسیا "APA" کە لە باکو پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەچوو لە کاتی گەڕانەوەی لەنێو فڕۆکەدا بۆ ڕۆژنامەوانان دوا و ڕایگەیاند، تەنانەت ئەو وڵاتانەی کە دەیانەوێت پاڵپشتی لە ئیسرائیل بکەن، ئێستا وەک جاران ناتوانن پاڵپشتی لە ئیسرائیل بکەن.

گوتی: "لەو باوەڕەدام کە بەھۆی تۆمارکردنی سکاڵاکەی کۆماری ئەفریقای باشوور لە دادگای دادی نێودەوڵەتی و دەرکردنی بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی دژ بە ئیسرائیل، ئێستا پرسی فەڵەستین چووەتە سەردەمێکی نوێیەوە".

باسی لەوەش کرد لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کە ماوەی پێنج مانگە بەردەوامن، ٣٠ ھەزار مەدەنی کوژراون کە بەڕێژەی لەسەدا ٧٥یان منداڵ و ئافرەتن.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش ڕایگەیاند: "ئەو کۆمەڵکوژییە دڕندانەی کە لەلایەن ناتانیاھو و باندەکەیەوە لە غەززە ئەنجامدراون، گەیشتوونەتە ئاستێک کە کەس ناتوانێت پێشبینی بکات و بەرگریی لێ بکات".

گوتیشی: "دەبێت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو ھاوشێوەی سەرکردەی پێشووی سربیا، رادۆڤان کارادزیج لە بەردەم دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دادگایی بکرێت".

لە ئاداری ٢٠١٩دا، دادگای تاوانی نێودەڵەتی سزای زیندانیکردنی ھەتا بۆ ھەتایی سەرکردەی پێشووی سربیا، رادۆڤان کارادزیج کە بە ''قەسابی بۆسنا‌'' ناسراوە دەرکرد، ئەوەش بە تاوانی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە سرێبرێنیتسا ڕۆژھەڵاتی کۆماری بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın