نوعمان کورتوڵمووش جارێکی دیکە وەک سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا

TBMM
پەرلەمانی تورکیا - AA
نوعمان کورتوڵمووش بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان، جارێکی دیکە وەک سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا.
پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە بازنەی ئیستانبوڵ نوعمان کورتوڵمووش، لە گەڕی سێیەمی هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، بە دەنگی ٣٢٩ پەرلەمانتار وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
لە سێیەم گەڕی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، هەریەکە لە بەربژێری ئاکپارتی نوعمان کورتوڵمووش، ٣٢٩ دەنگ، بەربژێری جەهەپە ئوغور بایراکتوتان ١١٨ دەنگ، بەربژێری دەم پارتی عوسمان چەنگیز چاندار ١٨ دەنگ، بەربژێری ئیی پارتی مستەفا جیهان ٢٦ دەنگ و بەربژێری پارتی ڕێگەی نوێ محەمەد قارەمان ٢٦ دەنگ و ١ دەنگی بەتاڵ و ١١ دەنگیش پووچەڵ کرانەوە.
بەو پێیە، پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە بازنەی ئیستانبوڵ نوعمان کورتوڵمووش، وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.