جيهان, عێراق

مستەفا کازمی: "نابێت عێراق ببێتە هەڕەشە لەسەر تورکیا و وڵاتانی دیکەی دراوسێ"

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند "ئاستەمە عێراق ببێتە هەڕەشە لەسەر تورکیا و وڵاتانی دیکەی دراوسێ".

Hamdi Yıldız   | 10.05.2021
مستەفا کازمی: "نابێت عێراق ببێتە هەڕەشە لەسەر تورکیا و وڵاتانی دیکەی دراوسێ"

Iraq

بەغدا-AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند "ئاستەمە عێراق ببێتە هەڕەشە لەسەر تورکیا و وڵاتانی دیکەی دراوسێ".

نووسینگەی سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە کازمی رایگەیاندووە "شتێکی لۆجیکی نییە عێراق وەک هەڕەشەیەک بۆسەر وڵاتانی دراوسێ قبوڵ بکرێت".

سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەختی لەوەشکردوەتەوە کە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ تورکیا هەیە و باسی لەوەشکردووە کە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە هەندێک نیگەرانی لا دروست کردوون، بەڵام ئەنقەرە لێتێگەیشتنی بۆ ئەم بابەتە هەبووە.

مستەفا کازمی گوتوشیەتی "وەک چۆن هەڕەشەکانی پەکەکە بۆسەر باکووری عێراق قبوڵکراو نییە، ئاواش قبوڵکراو نییە لە خاکی عێراق-ەوە هەڕەشە لەسەر وڵاتێکی دراوسێ دروست بکرێت".

سەرۆکوەزیرانی عێراق باسیشی لە رەوشی ناوخۆی عێراق کردووە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە ساڵانی ٢٠٠٣- ٢٠٢٠ عێراق بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕیووە و ئەم رەوشەش وای کردووە خۆپیشاندان، پشێوی و دیاردەی چەک هەڵگرتن لە وڵاتدا پەرەبسەنێت.

مستەفا کازمی رایگەیاندووە "دەبێت چەک تەنها بەدەست دەوڵەتەوە بێت. ئەم حکوومەتە لە سەرەتای هاتنە سەر دەسەڵاتییەوە بەرەنگاری چەکی بێمۆڵەت بووەتەوە. هەر لە سەرەتاوە گۆڕانکاری گەورەمان لە ئاسایشدا کرد. چەتەکان تەنانەت دزەیان کردبووە هەندێک بەشی وەزارەتی ناوخۆشەوە، هەروەها هەندێک هێزی چەکداری هەن کە لەژێر پەردەی سیاسەتدا پارێزگارییان لێدەکرێت. پێویستە ئیدی ئەم شەرمەزارییە کۆتایی پێ بێت".


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın