جيهان

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٦ فەڵەستینی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون

- بە هۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٦ فەڵەستینی کوژراون و ٢٦٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

Ali Semerci  | 04.10.2025 - نوێکردنەوە : 04.10.2025
لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٦ فەڵەستینی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٦٦ کەسی دیکە بە هۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستدا، بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٦٧ هەزار و ٧٤ کەس.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێکدا نوێترین زانیاری سەبارەت بە قوربانییانی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٦ تەرم و ٢٦٥ بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی غەززە.

لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا کە ئاگربەستەکەی ١٩ی کانوونی دووەمی لە غەززە شکاند و، لە ١٨ی ئادارەوە هێرشەکانی دەستیپێکردەوە، ١٣ هەزار و ٤٨٦ هاووڵاتی فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە و، ٥٧ هەزار و ٣٨٩ی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٦٧ هەزار و ٧٤ کەس، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٦٩ هەزار و ٤٣٠ کەس.

ئاماژە بەوەیش دەکرێت کە هێشتا تەرمی هەزاران کەس لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکاندا ماونەتەوە.


- دوو منداڵ بە هۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە

بە پێی ئەو زانیارییانە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بە هۆی برسێتییەوە، دوو منداڵی فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە.

بەو پێیە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی برسێتییەوە لە غەززە، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٤٥٩ کەس کە ١٥٤یان منداڵ بوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın