سوپای ئیسرائیل بە نایاسایی دەستی بەسەر دوایین بەلەمی کەشتیگەلی جیهانیی سومود "مارینێت" گرت

Ankara
ئەنقەرە - AA
سوپای ئیسرائیل کە هێرشی کردە سەر کەشتیگەلی جیهانیی سومود، کە بە مەبەستی شکاندنی گەمارۆی ئیسرائیل و گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری بەرەو غەززە بەڕێکەوتبوو، بە نایاسایی دەستی بەسەر دوایین بەلەمی کەشتیگەلەکەدا گرت.
لە پەخشی ڕاستەوخۆی کەشتی مارینێتدا دەرکەوت کە کەشتییەکی هێزەکانی دەریایی ئیسرائیل لە بەلەمەکە نزیک دەبێتەوە.
لەو کاتەدا چالاکوانان خۆیان ئامادەکرد و دەستیان کرد بە فڕێدانی مۆبایلەکانیان بۆ ناو ئاوەکە.
سەربازانی ئیسرائیل کە پەخشی ڕاستەوخۆی بەلەمەکەیان بڕی، پێدەچێت بە نایاسایی تەواوی چالاکوانانی سەر بەلەمەکەیان دەستگیر کردبێت.