جيهان

لە سووریا ٣٨ خێزانی دیکەی سووری لە کەمپی هۆڵ گواسترانەوە، کە لەلایەن پەکەکە/یەپەگە داگیرکراوە

Ahmet Karaahmet, Ömer Koparan  | 31.07.2025 - نوێکردنەوە : 01.08.2025
لە سووریا ٣٨ خێزانی دیکەی سووری لە کەمپی هۆڵ گواسترانەوە، کە لەلایەن پەکەکە/یەپەگە داگیرکراوە

Halab

باب - AA

لەگەڵ سپێدەی بەیاندا، لە کەمپی هۆڵ کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە کە ناوی هەسەدە بەکاردەهێنێت لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا داگیری کردووە، ٣٨ خێزانی دیکەی سووری گواسترانەوە بۆ باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە.

لەو ئۆپەراسیۆنی گواستنەوەیەدا کە لەژێر چاودێری حکوومەتی نوێی سووریا و لە ڕێوشوێنێکی ئەمنیی و مرۆییی توندا سپێدەی بەیان دەستیپێکرد، تێکڕا ٤٠٠ کەس کە پێکهاتبوون لە ٣٨ خێزان و ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵیان لە نێودابوو، کەمپەکەیان جێهێشت.

خێزانەکان لەگەڵ کەلوپەلەکانیاندا گواسترانەوە بۆ یاریگای فەیزا لە شاری باب کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای سووریا.

دوای پشکنینی پزیشکی و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری سەرەتایی پزیشکی، زانیاری ناسنامەی ئەندامانی خێزانەکان تۆمارکران و، ڕادەستی کەسوکارەکانیان کرانەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın