بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،١ پلە بە پێوەری ڕێختەر سووریای هەژاند

Ankara
ئەنقەرە - AA
کاتژمێر ٠٥:٣١ خولەک، لە شاری حومس لە سووریا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤,١ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری نائاسایی (AFAD)دا بڵاوکراوەتەوە، لە شاری حومس لە سووریا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤,١ پلە بە پێوەری ڕێختەر تۆمارکراوە.
ئاماژە بەوە کرا بوومەلەرزەکە لە دووری ١٩٢ کیلۆمەتر لە قەزای یایلاداغی ھاتای و، لە قووڵایی ٥,٩٦ کیلۆمەتر ڕوویداوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن