سووریا.. شێخێکی دروزی داوای کرد خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بدرێتە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاهو

Quds
قودس - AA
شێخی دروزی سووری، مەروان کیڤان، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھوی بە "قارەمان" ناوزەند کرد و، داوایکرد خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی پێبدرێت.
لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی i24ی ئیسرائیلدا، کیڤان باسی لە ڕووداوەکانی ھەفتەی ڕابردووی شاری سوەیدا-ی باشووری سووریا کرد.
کیڤان کە پێشتر بەھۆی سووکایەتی کردن بە بەھاکانی ئیسلامی ببووە ڕۆژەڤ، سوپاسی گەلی ئیسرائیل و دەوڵەتەکەی کرد بۆ دەستوەردان لە پێکدادانەکانی سوەیدا و، بانگەشەی ئەوەی کرد ئەگەر ئەوان نەبوونایە، ئەوا چیای دروزی بە تەواوی لەناودەبرا.
مەروان کیڤان، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاھوی بە سەرکردەیەکی گەورەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و "قارەمان ناوزەند کرد و، ڕایگەیاند: "بە ناوی گەلی دروزییەوە، پێشنیار دەکەم خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەو بدرێت، چونکە گەلەکەمانی ڕزگار کرد".
گوتیشی: "سوپاسی ڕاگەیاندنەکانی کوردی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا دەکەم کە ھاوکاریمان دەکەن و جێگای ئێمەیان تێدا دەبێتەوە".
کیڤان ئەوەیشی خستەڕوو کە وەک دروزی دەیانەوێت بچنە سەر ئیسرائیل.
لە لایەکی دیکەوە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز بڵاویکردەوە کە سەردانی موەفەق تاریفی سەرکردەی دروزی کردووە لە بەرزاییە داگیرکراوەکانی جۆلان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن