جيهان

"لەسەرەتای ھێرشەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر ئۆکراینا تا ئێستا ٦٣١ منداڵ کوژراون"

- نووسینگەی داواکاریی گشتیی ئۆکراینا رایگەیاند کە لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢٢وە تا ئێستا، ٦٣١ منداڵ لە ئۆکراینا کوژراون و ھەزار و ٩٧٥ی دیکەش برینداربوون.

Davit Kachkachishvili, Muhammed Kılıç  | 04.06.2025 - نوێکردنەوە : 04.06.2025
"لەسەرەتای ھێرشەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر ئۆکراینا تا ئێستا ٦٣١ منداڵ کوژراون"

Kiev

کێیڤ ــ AA

نووسینگەی داواکاریی گشتیی ئۆکراینا رایگەیاند کە لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢٢وە تا ئێستا، ٦٣١ منداڵ لە ئۆکراینا کوژراون و ھەزار و ٩٧٥ی دیکەش برینداربوون.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن نووسینگەی داواکاریی گشتیی ئۆکرایناوە بڵاوکراوەتەوە تیایدا ئاماژەی بەوەداوە ئەمڕۆ ٤ی حوەزیران، ڕۆژی یادکردنەوەی ئەو منداڵانەیە کە لە ئۆکرانیا بەھۆی شەڕەوە کوژراون.

ڕاشیگەیاندووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢٢وە تا ئێستا، ٦٣١ منداڵ لە ئۆکراینا کوژراون و ھەزار و ٩٧٥ی دیکەش برینداربوون.

باسی لەوەش کردووە کە بەداخەوا ئەمە ئاماری کۆتایی نییە، چونکە ھێشتا شەڕ درێژەی ھەیە.

ھەر لەوبارەیەوە سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی چەند وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی سەبارەت بەو منداڵانەی کە بەھۆی شەڕەوە کوژراون لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە"ئەو منداڵانە لەسەر دەستی ڕووسیا لە شەڕدا، کوژراون".

جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ڕووسیا بەردەوامە لە ھێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا و نووسیوویەتی: " نابێت جیھان لە ڕووسیا خۆشبێت و ئەم ئازار و دەستدرێژییە گەورەیە لەبیر بکات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın