جيهان

لێتکتێگەیشتنی ڕاگرتنی مرۆیی شەڕ لە غەززە بۆ ڕۆژێکی دیکە درێژکرایەوە

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر: "لێتکتێگەیشتنی ڕاگرتنی مرۆیی شەڕ لە غەززە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ ڕۆژێکی دیکە (ئەمڕۆ پێنجشەممە) درێژکرایەوە".

Ahmed Gouda  | 30.11.2023 - نوێکردنەوە : 01.12.2023
لێتکتێگەیشتنی ڕاگرتنی مرۆیی شەڕ لە غەززە بۆ ڕۆژێکی دیکە درێژکرایەوە

Gazze

قودس – AA

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، درێژکردنەوەی لێتکتێگەیشتنی ڕاگرتنی مرۆیی شەڕ لە غەززە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ ڕۆژێکی دیکە ڕاگەیاند.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ماجید ئەنساری لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی فەرمی وڵاتەکەی (QNA) ڕایگەیاندووە: "لەچوارچێوەی نێوەندگیری و ھەوڵە ھاوبەشەکانی قەتەر، میسر و ئەمریکا، ھەردوو لایەنی فەڵەستینی و ئیسرائیلی، گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی لێکتێگەیشتنی ڕاگرتنی مرۆیی لە کەرتی غەززە بۆ ڕۆژێکی دیکە (ئەمڕۆ پێنجشەممە) بە ھەمان مەرجەکانی پێشوو کە خۆی لە ڕاگرتنی شەڕ، گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان دەبینێتەوە".

گوتیشی: "ھەوڵەکان بۆ گەیشتن بە لێتێگەیشتنێکی ھەمیشەیی بۆ ڕاگرتنی مرۆیی شەڕ لە کەرتی غەززە، بەردەوامن".

پێشتر سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس، گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەبارەی درێژکردنەوەی لێکتێگەیشتنی ڕاگرتنی مرۆیی لە کەرتی غەززە بۆ ڕۆژێکی دیکە، بە ھەمان مەرجەکانی پێشوو.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی ھەوڵەکانی نێوەندگیرییەکانەوە بۆ بەردەوامی ئازادکردنی بەدیلگیراوەکان و بەپێی مەرجەکانی پێشوو ، ماوەی لێکتێگەیشینی ڕاگرتنی مرۆیی کاتی، بەردەوام دەبێت.

لای خۆیەوە بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ڕێککەوتن کراوە، بۆ ئەوەی لێکتێگەیشینی ڕاگرتنی مرۆیی شەڕ لە غەززە بۆ ڕۆژێکی دیکە (ئەمڕۆ پێنجشەممە)، درێژ بکرێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن