Washington DC
واشنتۆن - AA
حكوومه‌تی ئه‌مریكا به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی كرد له بڕیاری حكوومه‌تی ئیسرائیل بۆ هه‌ڵگرتنی ئامێری پشكنین و كامێرا له ده‌ورووبه‌ری مزگه‌وتی ئه‌قسا.
نووسینگه‌ی گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند "دوای كوژرانی دوو پۆلیسی ئیسرائیل له ناوچه‌ی مزگه‌وتی ئه‌قسا له 14ی ته‌مووزدا و، سه‌ره‌ڕای پێویستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه، ئیسرائیل ئه‌و كامێرا و ئامێری پشكنینانه‌ی هه‌ڵگرت كه له ناوچه‌كه داینابوون. له كاتێكدا فشاری ناوچه‌كه كه‌مبووه‌ته‌وه، ئه‌مریكا ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی ئیسرائیل ده‌كات كه نیشانیداوه بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایش".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا ئاماژه به پێشهاتی رووداوه‌كانی رۆژانی رابردوو و، پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل نه‌كراوه بۆ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناورێت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه خۆشحاڵن به هه‌ڵگرتنی ئامێره‌كانی پشكنین له ده‌ورووبه‌ری مزگه‌وتی ئه‌قسا له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن