سياسەت, جيهان

فەڵەستین.. برینداربوونی ٥٥ خۆپیشاندەر لە رۆژهەڵاتی غەززە

- لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە میانی بەشدارییکردنیان لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەی گەورە لە سنووری ئەمنی نێوان باکووری کەرتی غەززە و ئیسرائیل، ٥٥ خۆپیشاندەر برینداربوون.

Sarmand Hameed   | 13.09.2019
فەڵەستین.. برینداربوونی ٥٥ خۆپیشاندەر لە رۆژهەڵاتی غەززە

Palestinian Territory

غەززە - AA

لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە میانی بەشدارییکردنیان لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەی گەورە لە سنووری ئەمنی نێوان باکووری کەرتی غەززە و ئیسرائیل، ٥٥ خۆپیشاندەر برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاندووە، لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە میانی بەشدارییکردنیان لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەی گەورە، ٥٥ خۆپیشاندەر برینداربوون.

بەپێی بەیاننامەکە، ٢٩ لە بریندارەکان بە گوللـەی راستەقینەی سەربازانی ئیسرائیلی بریندارکراون.

لە بەیاننامەکە هیچ وردەکارییەک لەبارەی دۆخی تەندروستی بریندارەکان نەخراوەتە روو.

ئەمڕۆ ھەینی بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەى گەورە، هەزاران فەڵەستینی روویان لەو خیوەتانە کرد کە بە درێژایی سنووری نێوان رۆژھەڵاتی غەززە و ئیسرائیل ھەڵدراون و لە پێنج شوێن کۆبوونەوە.

سوپای ئیسرائیل ئەو رێپێوانە کە بە ئاشتی بەڕێوەدەچێت سەرکوت دەکات و بە ھۆیەوە تاکو ئێستا دەیان ھاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون و بریندارکراون.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın