جيهان

شای ئوردن: "ئەگەر بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەتی جێبەجێ نەکرێت ناوچەکە ڕووبەڕووی لەناوچوون دەبێتەوە"

Gülşen Topçu, Laith Al-jnaidi  | 14.10.2025 - نوێکردنەوە : 14.10.2025
شای ئوردن: "ئەگەر بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەتی جێبەجێ نەکرێت ناوچەکە ڕووبەڕووی لەناوچوون دەبێتەوە"

Amman

عەممان - AA

شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن، ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە ئیسرائیل پێشتر چەندین جار چارەسەری دوو دەوڵەتی ڕەت کردووەتەوە و، ڕایگەیاند: "ئەگەر بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەتی جێبەجێ نەکرێت، ناوچەکە ڕووبەڕووی لەناوچوون دەبێتەوە".

بەپێی ئاژانسی ھەواڵی ئوردن پیترا، شا عەبدوڵڵای دووەم لە دیمانەیەکدا لەگەڵ بی بی سی، ئاماژەی بەوە کردووە کە ناوچەکە پێشتر شاھیدی زۆر دەستپێشخەری ئاشتیی بووە، بەڵام شکستیان ھێناوە.

شا عەبدوڵڵای دووەم باسی لەوە کرد کە تاکە ڕێگای دەستەبەرکردنی ئاشتیی، جێبەجێ کردنی چارەسەری دوو دەوڵەتییە و، ئەگەر نا شتانی دیکە ڕوو دەدەن و، ڕایگەیاند: "شەیتان لە وردەکارییەکاندا خۆی دەشارێتەوە، ئەگەر بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەتی جێبەجێ نەکرێت، ناوچەکە ڕووبەڕووی لەناوچوون دەبێتەوە. ئەگەر ئێمە چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە نەدۆزینەوە، ئەگەر نەتوانین داھاتوویەک بۆ ئیسرائیلییەکان و فەڵەستینییەکان بدۆزینەوە، ئەگەر نەتوانین پەیوەندییەک لە نێوان جیھانی عەرەبی و ئیسلامی و ئیسرائیل دروست بکەین، ئەوا لەناو دەچین. ئەگەر نەتوانین ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین، ئەوا دەگەڕێینەوە بۆ ھەمان کێشە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın