"شاندێكی ئیسرائیل بەشداری دەكات لە كۆنگرەی ئاسایشی دەریایی لە بەحرێن"
- كەناڵێكی ئیسرائیل: "شاندێكی ئیسرائیل بەشداری دەكات لە كۆنگرەی تاوتوێكردنی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی بۆ ئاسایشی دەریایی كە ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەحرێن ساز دەكرێت".

Quds
قودس ــ AA
كەناڵێكی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، شاندێكی ئیسرائیل بەشداری دەكات لە كۆنگرەی تاوتوێكردنی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی بۆ ئاسایشی دەریایی كە ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەحرێن ساز دەكرێت.
هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی بۆ ئاسایشی دەریایی لە حوزەیرانی رابردوودا لە لایەن ئەمریكاوە راگەیەندرابوو.
لەوبارەوە كەناڵی سێزدەی ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە كە ئەمڕۆ یەكشەممە شاندێكی ئیسرائیل سەردانی شاری مەنامە پایتەختی بەحرێن دەكات و بەشدار دەبێت لە كۆنگرەی تاوتوێكردنی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی بۆ ئاسایشی دەریایی كە لە لایەن ئەمریكاوە راگەیەندراوە.
كەناڵەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە شاندەكە نوێنەرایەتی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل دەكات لە كۆنگرەكەدا، بەڵام دیار نییە چی كەسایەتێك، سەرۆكایەتی شاندەكە دەكات.
هیچ روونكردنەوە و زانیارییەك لەوبارەوە لە لایەن كاربەدەستانی بەحرێن و ئیسرائیلەوە بڵاونەكراوەتەوە.
پێشتر وەزیری دەرەوەی بەحرێن، خالید بن ئەحمەد ئال خەلیفە رایگەیاندبوو، "ئیسرائیل بەشێكی سەرەكی و شەرعییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و گەلی جوولەكە بەشێكن لە كولتووری ناوچەكە".
كۆنگرەی تاوتوێكردنی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی بۆ ئاسایشی دەریایی بە هاوكاری بەحرێن لەگەڵ ئەمریكا و پۆڵەندا ساز دەكرێت و چاوەڕوان دەكرێت ٦٠ وڵات تیایدا بەشداری بكەن لەوانە سعوودیە، ئیمارات، ئوستڕاڵیا و بەریتانیا.