جيهان

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: "لە ڕۆژی پێنجەم یان شەشەمی جەنگدا (لەگەڵ ئیسرائیل) دەستمان بەسەر باڵادەستی بۆردوماندا گرت"

Tolga Akbaba  | 11.12.2025 - نوێکردنەوە : 11.12.2025
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: "لە ڕۆژی پێنجەم یان شەشەمی جەنگدا (لەگەڵ ئیسرائیل) دەستمان بەسەر باڵادەستی بۆردوماندا گرت"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، محەمەد باقر قالیباف لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی میدیا لە تاران، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد کە لە ڕۆژی پێنجەم یان شەشەمی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا، دەستیان بەسەر باڵادەستی بۆردومان و لێدانی ئامانجدا گرتووە.

بەپێی ئەو هەواڵەی لە ماڵپەڕی جەماران بڵاوکراوەتەوە، قالیباف هەڵسەنگاندنی بۆ قۆناغی ١٢ ڕۆژەی شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان ئیسرائیل و ئێران کردووه‌.

قالیباف جەختی لەسه‌ر ئه‌وە کردەوە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە سەرجەم فەرماندەییه‌كان خراونەتە خاڵه‌تی ئامادەباشییەوە و، گوتی: "پێش کاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانی سەرجەم فەرماندەکان لەبارەی بابەتەکەوە ئاگادار کرانەوە و هەنگاوی پێویست گیرایەبه‌ر. دوژمن بە هیچ شێوەیەک بیری لەوە نەدەکردەوە بتوانین بەم هێزەوە بگەڕێینەوە".

هه‌روه‌ها قالیباف باسی له‌وه‌ کرد کە خەباتێکی کاریگەریان دژی ئیسرائیل به‌رێوه‌بردووه‌ و، گوتی: "لە كایه‌ی ئاسمانیی و زه‌مینیی ئیسرائیلدا زۆر کاریگەر بووین. هێزی بۆردومان كردنمان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کاریگەرتر و دروستتر دەبوو. هەر شوێنێکمان کردە ئامانج، پێكامان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın