سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین ئەنجام دا
سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین ئەنجام دا و لە پەیوەندییەکەدا جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و پرسە هەرێمی و جیهانییەکان تاوتوێ کرا.
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین گفتوگۆی کرد.
بە پێی هەواڵێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین ئەنجام دا و لە پەیوەندییەکەدا جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و پرسە هەرێمی و جیهانییەکان تاوتوێ کرا.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیوەندییەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە بۆ کۆتایی پێهێنانێکی هەمیشەیی و دادپەروەرانە لە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینادا، تورکیا لەسەر هەوڵەکانی خۆی بەردەوام دەبێت.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشدا بۆ کارئاسانیکردن بە مەبەستی پەیوەندی ڕاستەوخۆی دیپلۆماسی لە نێوان هەردوو لا و یان هەرچەشنە دەستپێشخەرییەکی دیپلۆماسی و پلانێک، بۆ ئەوەی ڕێگەی گەیشتن بە ئاشتی هەمیشەیی بکرێتەوە، تورکیا وەک لە ڕابردوو ئەنجامی داوە، لە داهاتووشدا ئامادەیە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
