سەرکۆمار ئەردۆغان: "پشتیوانی زۆر بەهێزمان لە دۆزی فەڵەستین کرد"
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "وەک تورکیا بەبێ ترس لە هیچ کەسێک، پشتیوانی زۆر بەهێزمان لە فەڵەستین کردووە و لە هەموو پلاتفۆرمێکیدا بەرگریمان لە مافی ستەملێکراوانی غەززە کردووە".
Ankara
جۆهانسبێرگ - AA
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، هیچ ئاشتییەکی جیهانی بە بێ دروستبوونی دەوڵەتی فەڵەستین لەسەر بنەمای سنوورەکانی ١٩٦٧ کە پایتەختەکەی قورسی ڕۆژهەڵات بێت، پێک نایەت.
سەرکۆمار ئەردۆغان دوای کۆتایی هاتنی لووتکەی G20 کە لە شاری جۆهانسبێرگ'ی ئەفریقای باشوور ڕێکخرا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قسەی بۆ میدیاکاران کرد.
لەسەرەتای قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان پێزانینی بۆ ڕۆڵی ئەفریقای باشوور لە بەرامبەر دۆزی فەڵەستین نیشان دا و گوتی: "پشتیوانی ئەفریقای باشوور بۆ دۆزی فەڵەستین زۆر گرنگە. ئەفریقای باشووری بەرامبەر بە شەهیدکردنی ٧٠ هەزار فەڵەستینی لە کەرتی غەززە هەڵوێستێکی نموونەی نیشان دا".
گوتیشی: "پێزانینم هەیە بۆ هەڵوێستی ئەفریقای باشوور لە دۆسیەی دادگای دادی نێودەوڵەتی کە دژ بە کۆمەڵکوژی ئیسرائیل بڕیاری دا و بەڕێزەوە پیرۆزباییان لێ دەکەم".
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕاشیگەیاند، "وەک تورکیا بەبێ ترس لە هیچ کەسێک، پشتیوانی زۆر بەهێزمان لە فەڵەستین کردووە و لە هەموو پلاتفۆرمێکیدا بەرگریمان لە مافی ستەملێکراوانی غەززە کردووە. هیچ ئاشتییەکی جیهانی بە بێ دروستبوونی دەوڵەتی فەڵەستین لەسەر بنەمای سنوورەکانی ١٩٦٧ کە پایتەختەکەی قودسی ڕۆژهەڵات بێت، پێک نایەت".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، جەنگی غەززە زۆر بە ڕوونی دەرخەری ئەوەیە کە کۆمەڵکوژییە. ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لە غەززە هەیە، ناکرێ لەبەرچاو نەگیرێت. بکەری ئەو کۆمەڵکوژییە ناتانیاهو و ئیسرائیلە".
سەرکۆمار ئەردۆغان وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵ و پێگەی G20، ڕایگەیاند: "بۆمان گرنگە کە G20 بۆ هەرچەشنە دۆخێکی ئیستا و داهاتووی جیهان، ڕۆڵی سەرکردایەتی بۆ کۆمەڵگای جیهانی هەبێت".
لەبارەی پرسی ڕووسیا و ئۆکراینا، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "بۆ هەر بەرپرسیارێتییەک کە بەرەو ئاشتی (لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا) بچێت ئامادەین. بۆ ئەم پرسە هەموو هەنگاوێکمان گرتنە بەر و
گوتیشی: "هەفتەی پێشوو لەگەڵ زێلێنسکی کۆبوومەوە. سبەیش پەیوەندی بە پووتین'ەوە دەکەم. لە ڕاستیدا هەوڵەکانمان بۆ ڕێڕەوی دانەوێڵە، ڕێگایەک بوو بۆ گەیشتن بە ئاشتی".
سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها لەبارەی ڕێڕەوی گواستنەوە دانەوێڵە دوا و گوتی: "سبەی لە پەیوەندییەکەمدا داوا لە بەڕێز پووتین دەکەم. پێم وایە ئەگەر قۆناغەکە دەست پێ بکرێتەوە، زۆر بە خێر دەبێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
