جيهان

سەرکۆماری سووریا پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای تورکیا

شاندێکی باڵای تورکیا کە لە ھەریەک وەزیری دەرەوە، ھاکان فیدان و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی (میت)، ئیبراھیم کاڵن پێکھاتووە دوای گەیشتنیان بۆ دیمەشق لەلایەن سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع پێشوازیان لێ کرا.

Gökhan Çeliker, Zahir Sofuoğlu  | 22.12.2025 - نوێکردنەوە : 22.12.2025
سەرکۆماری سووریا پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای تورکیا

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع لە دیمەشقی پایتەخت پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای تورکیا کە پێکھاتووە لە ھەریەک وەزیری دەرەوە، ھاکان فیدان و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی (میت)، ئیبراھیم کاڵن.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە شاندێکی باڵای وڵاتەکەی لە ھەریەک وەزیری دەرەوە، ھاکان فیدان و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی (میت)، ئیبراھیم کاڵن دوای گەیشتینیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق لەلایەن وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد شەیبانی و وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە، مورھەف ئەبو قەسرە و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی سووریا، حوسێن سەلامە پێشوازیان لێکراوە.

ڕاشیگەیاندووە کە دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمی پێشوازیکردنەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق، ئەندامانی شاندە باڵاکەی تورکیا لە کۆشکی گەل لە دیمەشق، لەلایەن سەرکۆماری سووریا، لەلایەن ئەحمەد شەرع پێشوازییان لێ کراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın