سەرکردەکانی ئاسیا-زەریای هێمن داوایان کرد کۆتایی بهێنرێت بە جەنگی رووسیا و ئۆکراینا

Ankara
بانگکۆک - AA
سەرکردەکانی ئاسیا-زەریای هێمن، لە لووتکەی هاریکاری ئابووریی ئاسیا-زەریای هێمن کە لە تایلاند بەڕێوەدەچێت، داوایان کرد کۆتایی بهێنرێت بەو جەنگەی رووسیا بەڕووی ئۆکراینادا کردوویەتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن هاریکاری ئابووریی ئاسیا-زەریای هێمنەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا کراوە.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە رەنگە بابەتەکانی پەیوەست بە جەنگ و ئاسایش دەرەنجامی جددیان هەبێت بۆ ئابووریی جیهانیی و، زۆرێک لە وڵاتانیش ئیدانەی جەنگی ئۆکراینایان کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەیش کراوە کە جەنگەکە بووەتە هۆی هەڵئاوسانی قووڵ و نەبوونی ئاسایشی خۆراک و کێشە لە زنجیرەی دابینکردندا، هاوکات بەیاننامەی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانیش خراوەتەڕوو کە لە دووی ئاداردا بڵاوریکردەوە و دەڵێت: ''داوادەکرێت دەستبەجێ و بە تەواوی و بێ مەرج هەموو هێزە سەربازییەکانی رووسیای فیدراڵ لە خاکی ئۆکراینا بکشێنەوە''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن