جيهان

سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی لوبنان

Wassim Samih Seifeddine, Zeynep Hilal Duran  | 20.02.2026 - نوێکردنەوە : 20.02.2026
سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی لوبنان

Beyrut

بەیرووت - AA

سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی لوبنان.

ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشێل کردنی ئه‌و ڕێککەوتنی ئاگربەسته‌ی لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤دا لەگەڵ لوبنان واژووی کرد.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەڕمی لوبنان (NNA)، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر ناحیه‌ی مەرکەبا لە باشووری وڵاتەکە.

هه‌روه‌ها ئاماژە بەوە کرا کە سوپای ئیسرائیل بە ڕەشاش تەقەی لە ناحیه‌ی یاروون لە باشووری لوبنان کردووە و، به‌ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆمبی دەنگی به‌سه‌ر ناحیه‌ی هولادا هه‌ڵداوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

باس لەوەیش کرا کە هێزەکانی ئیسرائیل لە چیای بەلاته‌وە، ناحیه‌كانی مەروەحین و شەیحاینیان کردووەتە ئامانج.

لە لایەکی دیکەوە، ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا كه‌ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل به‌ نزمی به‌ ئاسمانی شاری بەعله‌بەک فڕیون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın