جيهان

سعوودیە خستنه‌خواره‌وه‌ی مووشەکێک و ١٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ئاسمانی وڵاتەکە ڕاگه‌یاند

Mahmut Geldi  | 18.03.2026 - نوێکردنەوە : 18.03.2026
سعوودیە خستنه‌خواره‌وه‌ی مووشەکێک و ١٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ئاسمانی وڵاتەکە ڕاگه‌یاند

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

وەزارەتی بەرگریی سعوودیە بڵاوی كرده‌وه‌، مووشەکێکی بالیستی و ١٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی وڵاتەکەدا خراونەتە خوارەوە.

لەو باره‌یه‌وه‌، وەزارەتەکە له‌ ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە کرد ڕێگریی لە هێرشی نوێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوە کە كراوه‌ته‌ سه‌ر ڕۆژهەڵاتی وڵاته‌كه‌.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە ١٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی ڕۆژهەڵات لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی تێکشکێندراون، بەڵام هیچ زانیارییەک له‌ باره‌ی سەرچاوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان نەخراوه‌ته‌ڕوو.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە مووشەکێکی بالیستی كه‌ ئاڕاستەی پارێزگای خەرج لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سعوودیە کراوە، لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییه‌وه‌ تێکشکێندراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس له‌وه‌ كراوه‌ هەندێک پارچەی مووشەکی بەرگریی ئاسمانیی لە دەوروبەری بنکەی ئاسمانیی شازادە سوڵتان کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

لە لایەکی دیکەوه‌، لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سعوودیەوه‌ بڵاوکراوەتەوە، یاس له‌وه‌ كراوه‌ بەهۆی هەڕەشەی هێرشەوە لە پارێزگای خەرج لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın